نا ئارامی لە تاران!

نا ئارامیه‌کانی دوێنێ تاران زه‌ره‌ری گیانی به‌دواوه‌ بووه‌


کوردستانمیدیا: به‌ گوێره‌ی ئه‌و هه‌ولانه‌ که‌ بلاو بوونه‌ته‌وه‌ و ئاژانسی هه‌والنێری بی‌بی‌سیش پشتراستی کردوونه‌ته‌وه‌، وا ده‌ر ده‌که‌وێت که‌ چه‌ندین که‌س له‌ به‌شداران له‌ حه‌ره‌که‌ته‌ نارزایه‌تیه‌که‌ی دوێنێ ئێواره‌ی تاراندا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، ئه‌مه‌ له‌ حالێکدایه‌ که‌ باس له‌ ژماره‌یکی زۆرتر بریندار  ده‌کرێت له‌ لایه‌ن هێندێک سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه‌. راگه‌ینه‌ گشتیه‌کانی کۆماری ئیسلامی حه‌ره‌که‌ته‌ خه‌لکیه‌که‌ی دوێنێ ئێواره‌یان به‌ هێرش کردنی تاقمێکی شه‌رخواز و لات ناوزه‌د کرد و هێشتا ئامارێکیان له‌ زیانه‌کانی خه‌لک پشت‌راست  نه‌کردووه‌ته‌وه‌.

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 133 له‌ 367 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو