کۆمەڵە و کێشەکانی!
ناسری حسامی: كێشه‌ی ناو كۆمه‌ڵه عه‌یبی گه‌وره‌ی تیا ده‌رخستین
ناسری حسامی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناوخۆشمان كۆتایی پێبێت، برینی زۆر قوڵی به‌جێهێشتووه، بێمتمانییه‌كی گه‌وره به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتر دروستبووه‌و عه‌یبی زۆر گه‌وره‌مان لێوه‌ده‌ركه‌وت.
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: ناسری حسامی ئه‌ندامی كۆمیته مه‌ركه‌زی كۆمه‌ڵه‌ی شۆِرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی رۆژهه‌ڵات، سه‌باره‌ت به‌ناكۆكییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه مه‌سه‌له‌كه عه‌بدوڵای موهته‌دی نییه، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵات‌و ڕێبه‌رایه‌تی، ده‌بێ وه‌ڵامده‌ره‌وه بن. قابیلی لێپرسینه‌وه بن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ڕاستییه که له نێو ئێمه که‌س بێخه‌تا نه‌جاتی نابێ، ئایا نابێ به‌وه‌مان بگه‌یه‌نێ ساختاری حیزبه‌که‌مان، نیزامی حیزبه‌که‌مان سه‌قه‌ت و عه‌یبداره؟.
ناسری حسامی یه‌كێكه له‌و كادێرانه‌ی كه به‌مدواییه پلاتفۆرمی باڵی كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زییان ئیمزا كردووه‌و داوای ریفۆرم له‌رێكخستنی كاری ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و داوای شه‌فافیه‌تی دارایی ده‌كه‌ن له‌رێكخراوه‌كه‌یاندا.
عه‌بدوڵای موهته‌دی ئاماده نییه له‌ناكۆكییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه بدوێت
سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ئاماده نییه سه‌باره‌ت به‌كێشه ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵه بدوێ‌و وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه بداته‌وه كه ئاراسته‌ی ده‌كرێن.
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی ئاوێنه، عه‌بدوڵای موهته‌دی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه هه‌وڵێك بۆ كۆتایهێنان به‌ناكۆكییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه له‌ئارادایه‌و هیواداره مه‌سه‌له‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دۆستانه چاره‌سه‌ر بكرێن‌و هه‌وڵی لێكنزیك بوونه‌وه بدرێت، له‌به‌رئه‌وه ئاماده نیم له‌وباره‌یه‌وه هیچ لێدوان‌و قسه‌یه‌ك بكه‌م.
هه‌روه‌ها موهته‌دی وتی ئێمه له‌چاو ساڵانی ڕابوردودا گۆڕانمان به‌سه‌ر هاتوه‌و مه‌رج نیه ئه‌و دۆگماتیزمه‌ی جاری جاران باوه‌ڕمان پێ‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بین، ئێمه كۆمۆنیزممان له به‌رنامه‌ی خۆماندا فڕێداوه، چونكه زۆر شتی نێگه‌تیڤ‌و دژ به‌مرۆڤ له‌و سیسته‌مه ستالینییه‌ی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌نجامدران.