چیرۆکی رەئیس رەمەزان!
به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ بۆ سه‌ر زمانی فارسی وه‌رگێرِدرا | |
| PNA- چیرۆكی ره‌ئیس ره‌مه‌زان كه له نووسنی (د.فه‌رهاد پیرباڵ)ـه له لایه‌ن موختار شوكری پورـه‌وه وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و به‌م زووانه بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌م چیرۆكه وێنه‌یه‌كی بچووكی ره‌فتاره توندوتیژه‌كانی دیكتاتۆرێك پیشان ده‌دات له كۆمه‌ڵگاییه‌كی چه‌وساوه‌دا. به‌پێی ماڵپه‌ری هه‌واڵی مێهر موختار شوكری پوور به هاوكاری فه‌ریاد شیری به‌م دواییانه كۆمه‌ڵه شیعرێكی شاعیره كورده‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی. هه‌وره‌ها كۆمه‌ڵه شیعری فه‌رهاد پیرباڵ له به‌رنامه‌ی ره‌خنه‌ی په‌رتووكدا له لایه‌ن موختار شوكری پوره‌وه خرایه به‌ر ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه. | |