تاوانبارانی ئه‌نفال حوکم دران!
دادگای باڵای تاوانه‌کان له عێراق بڕیاری خۆی به‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفالدا سه‌پاند
دادگای باڵای تاوانه‌کان له عێراق له به‌رامبه‌ر ئه‌نفال کردن و کیمیایی باران کردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد دا بڕیاری سه‌پاندنی له‌سێداره‌دانی بۆ سێ تاوانبار ده‌رکرد ، له‌وانه (عه‌لی کیمیایی و حسێن ڕه‌شید تکریتی و سوڵتان هاشم).
دادگا بڕیاريی تاهه‌تایی به‌سه‌ر تاوانباران (سابیر ئه‌لدووری و فه‌رحان موتڵه‌گ) دا سه‌پاند، هه‌روه‌ها (تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی) به بێ تاوان ده‌رچوو.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه بۆ کردنه دادگا لیستێکی تاوانبارانی خوێنده‌وه و داوای ئاماده بوونی ئه‌و که‌سانه‌ی کرد که به‌پێی داواکاريی گشتيی له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شداریان کردووه یه‌کێك له هه‌ره ناوبانگترینیان (وه‌فیق سامه‌ڕایی)بوو، که ئێستا ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری عێراق (جەلال تالەبانیی)یە. تاوانبارکردنیی وەفیق سامەرائیی و دادگایی‌کردنی لە سەر پرۆسەی ئەنفال، جەلال تالەبانیی دەخاتە خانەی گومان و لێپرسینەوە. زۆر کەس پێیان وایە شاباشکردنیی وەفیق سامەرائیی به (ڕاوێژکار) لە لایەن جەلال تالەبانییەوە، شاردنەوەی نهێنییەکی گەورەیە لە نێوان ئەم دوو کەسەدا، ڕەنگە پەیوەندیی بە ئۆپەراسیۆنیی ئەنفالیشەوە هەبێت، ئەگەر ئەمە درێژە بکێشێ، کێ ناڵێت جەلال تالەبانیی و چەند سەرکردایەتییەکی دیکەی کوردیش بەرەوە ڕِووی دادگا ناکرێنەوە. ئەم پرسیارە، ئەگەر مردنیی جەلال تالەبانیشی بەسەردا بێت، هەر دەبێت وەڵام بدرێتەوە. 24/06/2007