ده‌وڵه‌تی فەلێستین کۆماری ئیسلامی تاوانبار کرد!

ده‌وله‌تی فەلێستین کۆماری ئیسلامی تاوانبار کرد


ره‌ئیسی هێزه‌ ئه‌منیتیه‌کانی ته‌شکیلاتی حکومه‌تی فلێستین ئێرانی تاوانبار کردن به‌ هاوکاری و یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ هێزه‌کانی حه‌ماس.
ئه‌م به‌رپرسه‌ فلێستینیه‌ که‌ ئه‌ندامی بزورتنه‌وه‌ی فه‌تحه‌ وتی که‌ کۆماری ئیسلامی به‌ دانی چه‌ک و چۆل و ناردنی یارمه‌تی بۆ حه‌ماس و ئاموزش دان به‌ هێزی سه‌ربازی ئه‌و گتووپه‌ راسته‌وخۆ به‌شدار و هاوسانی هێزه‌کانی حه‌ماس بووه‌ له‌ داگیر کردنی که‌رتی غه‌زه‌دا. ناوبراو وتی که‌ رووداوه‌کانی رۆژانی رابردوو به‌ پێ به‌رنامه‌یکی دارێژراوی رێک‌وپێک قۆماون که‌ ئێران له‌ دارشنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا هاوکاری حه‌ماسی کردووه‌.هه‌روه‌ها به‌رپرسی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانی ده‌سه‌لاتی فلێستن ده‌وله‌ت سوریه‌شی تاوانبار کرد به‌ هاوکاری له‌ گه‌ل حه‌ماسدا ، وتیشی مانگێک پێش له‌ سه‌رهه‌لدانی قه‌یرانی غه‌زه‌ به‌رپرسانی حه‌ماس کۆبوونه‌وه‌یکی نهێنییان له‌ پێته‌ختی یه‌کێک له‌ وه‌لاتانی عه‌ره‌بی به‌ستووه‌ و به‌رنامه‌یان بۆ ئه‌م زنجیره‌ هێرشانه‌ دارشتوه‌.
به‌رپرسێکی رێکخراوی حه‌ماس له‌ کاردانه‌وێکدا به‌رانبه‌ر به‌ قسه‌کانی ئه‌م به‌رپرسه‌ی شاخه‌ی فه‌تح ، سه‌رجه‌م قسه‌کانی ناوبراوی به‌ ناراست وه‌سف کرد و حاشای کرد که‌ چه‌کدارانی حه‌ماس له‌ خاکی ئێران ده‌وره‌یان دیبێت و ئێران یارمه‌تی حه‌ماسی دابێت.
ئه‌مه‌ له‌ حالێکدایه‌ که‌ رۆژی شه‌ممۆ محمود زه‌هار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ حکومه‌تی پێشودا که‌ سه‌ر به‌ حه‌ماسه‌ له‌ وتووێژێکدا له‌ گه‌ل رۆژنامه‌ی کی ئالمانی وتویه‌تی که‌ خۆی 42 ملیون دۆلار له‌ یارمه‌تیه‌کانی ئێرانی بۆ حه‌ماس له‌ سنوری میسره‌وه‌ گواستووه‌ته‌وه‌‌ که‌رتی غه‌زه‌.

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 146 له‌ 373 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو