لەگەر خستنی داراییەکانی ئێران
ئه‌مه‌ریكا داواده‌كات بانكه ئێرانیه‌كان له سیسته‌می دارایی جیهانی داببڕێن
PNA – وه‌زیری دارایی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌وڵدانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی، پێویسته ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بانكه‌كانی ئه‌م وڵاته له سیسته‌می دارایی جیهانی داببڕێنن.
به پێی هه‌واڵی (فرانس پرێس)، (هێنری پۆڵسۆن) ی وه‌زیری دارایی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ(پێنجشه‌ممه) گوتی: به‌هۆی بهپارهكردنی تیرۆریستان، شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا له دژی تیرۆر به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانی نشتیمانی ئێرانی زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها پۆلسۆن داوای له هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا كرد كه یارمه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بده‌ن تا بتوانێت تیرۆر ریشه‌كێش بكات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئاشكرایكرد كه هه‌ندێك له هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ویستی سیاسییه‌یان نیه كه هه‌ڵوێست له دژی تیرۆر وه‌ربگرن.