پۆلیسی ئوتریش بە دوای...!

پۆلیسی ئۆتریش به‌دوای ده‌ستگیر كردنی بكوژی دكتۆر قاسملوو

به‌ پێی بڕیاری دادگای باڵای وڵاتی ئۆتریش، پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ خوازیاری ده‌ستگیر كردنی محه‌مه‌د جعفه‌ر سه‌حرا روودی بكوژی دكتۆر قاسملوویه‌.
 به‌ پێی راپۆرتی ئاژانسی ده‌نگوباسی رۆیته‌رز ئه‌م بڕیاره‌ جیددیه‌ و به‌شێوه‌ی فه‌رمیش پێشتر چه‌ند جار دادگای نه‌مسا داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌حراروودی له‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه‌.
هه‌روه‌ها ساڵی 1989 پاش تیرۆركردنی دكتۆر قاسملو دادگای ئه‌و وڵاته‌ بڕیاری ده‌ستگیر كردنی ناوبراوی دره‌كردووه‌.
محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌حراروودی، ناسراو به‌ عه‌زیز جه‌عفه‌ری، پێشتر فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌وینی سوپای پاسدارانیی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بووه‌ و وه‌ک بکوژی دکتۆر عه‌بدوالڕه‌حمان قاسملو، سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ئۆتریش (نه‌مسا) له‌ ساڵی 1989 دا ناسراوه‌.
محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌حراروودی، له‌ تیرۆریسته‌ ناسراوه‌کانی ئه‌ندامی سوپای قودسه‌ و سه‌رکرده‌ی تیرۆره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێرانه‌.
بۆ خوێندنەوەی زیاتر : http://www.khakelewe.com/news.php?readmore=563

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 159 له‌ 373 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو