بانگەواز
بانگەوازی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نێزیکبوونەوە لە کۆنگرەی چوارەم
یه‌كیه‌تیی لاوان خه‌بات ده‌كا بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دێموكراتیك له كوردستان و ئێران كه له‌وێدا مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان رێزیان لێ بگیرێ.
یه‌كێك له ئامانج و ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌شداری له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیكی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌و پشتیوانی كردن له بزووتنه‌وه دێموكراتیكه‌كانی گه‌لانی ئێرانه. هه‌ربۆیه ئه‌ركی هه‌ر لاوێكی دڵسۆزی كورده كه سیاسه‌ته دژی گه‌لییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به لاوان و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ له‌قاو بدا.
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات هه‌روه‌ك له به‌رنامه و پێره‌وی نێوخۆیی ئه‌و رێكخراوه‌دا هاتووه، هه‌ر دوو ساڵ جارێك بۆ تاوتوێكردنی گرفت و كێشه، ئالۆگۆڕه‌كانی ناوچه‌و جیهان و ئێران و كوردستان‌و، پێداچوونه‌وه به به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخو، كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێ. هه‌ر بۆیه ئه‌و رێكخراوه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیك دا كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ده‌گرێ. بۆیه داوا له هه‌موو ئه‌ندامان‌و لایه‌نگران‌و لاوه دڵسۆز‌و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه هه‌رجۆره ره‌خنه‌و پێشنیار‌و تێبینی‌یه‌كیان له‌سه‌ر به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆیی یه‌كیه‌تیی لاوان‌و هه‌روه‌ها چوونیه‌تیی كاروباره‌كانی كۆنگره‌و پێشڤه‌چوونی یه‌كیه‌تیی لاوان هه‌یه، به‌و ناونیشانانه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندی بگرن:
كۆمیته‌ی به‌ریوه‌به‌ریی گشتیی
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
20/3/1386
10/6/2007