گوازتنه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات
گوازتنه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و تاک په‌ره‌ستی له حیزبه‌وه بۆ نێو سێکتی مه‌لا حه‌وڵا-مه‌لا حه‌سه‌ن |
له سه‌روبه‌ندی گرتنی کۆنگره خۆلیاییه‌که‌ی تاقمی جیابووه له حیزبی دێموکرات پرۆپه‌گانده بۆ دوو لایه‌نی تینووی ده‌سه‌لات په‌ره‌ی ستاندووه و ده‌روێشه‌کانیان ده‌ستیان داوته ته‌بلیغاتێک به دژی یه‌کتر که پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان بووه له ناو حیزب. له بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێک له ژێرناوی پێویسته کاک حه‌سه‌ن ره‌ستگار ، به‌رپرسایه‌تییه‌کى مێژووى دیکه وه‌ئه‌ستۆ بگرىَ که‌سایه‌تی مه‌لا حه‌وڵا حه‌یاکی و مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار بۆ خوێنه‌ر هه‌م له سه‌ر جیابوونه‌وه و پاشان گه‌ڕانه‌وه و هه‌میش له سه‌ی که‌سایه‌تی رێبه‌ڕی هه‌میشه زیندوومان د. قاسملو به باشی ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه‌ش ده‌قی بابه‌ته‌که:ـ پێویسته کاک حه‌سه‌ن ره‌ستگار ، به‌رپرسایه‌تییه‌کى مێژووى دیکه وه‌ئه‌ستۆ بگرىَ May 29th, 2007 له‌لایه‌ن ستافی كوردستانپۆست بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان به چه‌ندین قۆناغى جیاوازدا تێپه‌ریوه له‌و قۆناغانه‌ش دا تووشى زۆر هه‌وراز و نشیو بۆته‌وه، گه‌لێک سه‌رکه‌وتن و شکستى له مێژووى خوێناوى خۆیدا تۆمار کردووه. ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه که کاتێک بزووتنه‌وه‌که تووشى شکست و نه‌هامه‌تى هاتووه، هه‌ر که‌س و لایه‌نێک له ژێر بیانووى جۆراوجۆردا بارى سه‌ختى ئه‌و شکستانه‌ى له سه‌ر شانى خۆى لابردووه و که‌س و لایه‌نى دیکه‌ى پێى تاوانبار کردووه. بۆ ئه‌وه‌ى بچمه سه‌ر مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى باسه‌که‌مان لێره‌وه ده‌ست پێى ده‌که‌ین که له‌تبوونى حیزبى دیمۆکرات، حیزبى پێشه‌وا قازى محه‌ممه‌د، به پرسایه‌تیه‌که‌ى له ئه‌ستۆى کێیه‌و ئه‌م له‌تبوونه چۆن به سه‌ر حیزب دا سه‌پا؟ پاش جوانه مه‌رگ بوونى کۆمارى کوردستان و پرش و بڵاو بوونى ئه‌ندامانى حیزب، یه‌کێک له هه‌نگاوه بنه‌ره‌تیه‌کان که ڕۆڵى کاریگه‌رى له به‌هێز بوونى دوباره‌ى حیزب دا گێرا، پێکهێنانى “کومیته‌ى ساخکه‌ره‌وه” به سه‌رپه‌ره‌ستى هاورێى تێکۆشه‌ر کاک حه‌سه‌نى ره‌ستگار بوو. ئه‌م کۆمیته‌یه توانى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى پرش و بڵاوى حیزب له ده‌ورى یه‌کدى کۆ بکاته‌وه و ئه‌ندێشه‌کانى ئه‌و کاتى کاک حه‌سه‌ن ره‌ستگار توانى گیانێکى نوێى وه‌به‌ر حیزبى دیمۆکراتى کورستان دا بکاته‌وه، هاتنه‌وه‌ى دووبارى د.قاسملوو-که دیاره که‌س حاشا له لێهاتوویى و ئازایه‌تى ناکات- سیماى ڕاسته‌قینه‌ى حیزبى به ته‌واوه‌تى گۆڕى و ئه‌و دیمۆکراسییه‌ى که پێشه‌وا مه‌به‌ست و ئامانجى بوو له ژێر پێى نرا و هه‌وڵ و تێکۆشانى “کۆمیته‌ى ساخکه‌ره‌وه” به فێرۆ چوو. له ڕێکه‌وتى 1/1/67 دووباره کاک حه‌سه‌ن رستگار گه‌یشت به‌و ئه‌نجامه که له به‌ر نه‌بوونى دیمۆکراسى نێوخۆیى و بوونى فه‌ردپه‌رستى و دیکتاتۆرى له حیزب دا ، حیزب بباته‌وه سه‌ر بنچینه‌ى ئه‌سڵى خۆى و “حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران، رێبه‌رایه‌تى شۆرشگێڕ”ى دامه‌زراند، که ئه‌و حیزبه زۆر هه‌نگاوى بنه‌ڕه‌تى بۆ دیاریکردنى مافى چاره‌نووسى گه‌له‌که‌مان هه‌ڵگرت. وه‌عده درۆینه‌کانى مامۆستا عه‌بدۆڵلا حه‌سه‌ن زاده-که پاش یه‌کگرتنه‌وه‌ى حبزب به باشى ده‌رکه‌وت-کاک حه‌سه‌نى ره‌ستگارى والێکرد که هه‌نگاوى کارا بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ى ریزه‌کانى حیزب هه‌ڵبگرێت و پاش 8ساڵ تێکۆشان مامۆستا عه‌بدۆڵلا ئێمه‌ى برده‌وه لاى که‌سانیکى پاوانخواز و دژى دێموکراسى وه‌ک کاک مسته‌فا هیجرى که هه‌موومان له هه‌وڵه پاوانخوازییه‌کانى پاش کۆنگره‌ى 13به باشى ئاگادارین . دووباره به‌داخه‌وه حیزب له‌تبوونى به سه‌ردا سه‌پا و ئه‌مجار مامۆستاش که رێگاى گه‌رانه‌وه‌ى وه‌ک کۆنگره‌ى 8ى نه‌بوو له‌گه‌ڵ کاک مه‌لا حه‌سه‌ن که‌وت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردى سه‌یرى کار و کرده‌وه‌کانى به‌رێز مامۆستا پاش له‌ت بوونى حیزب دا بکه‌ین ده‌بینین که به هیچ شێوه له به‌رژه‌وه‌ندى حیزب دا نیه و به قه‌وڵى کورده‌وارى خۆمان ئاگره سووره له خۆى دوور ده‌خاته‌وه له یه‌که‌م هه‌نگاودا زۆریه‌ک له ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌که‌ى ڕوانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات کرد و تازه که حیزب له‌ت بووه به جێى ئه‌وه له بیرى پیاده کردنى “هێله گشتییه‌کان” دا بێت له رۆژنامه‌ى “به‌درخان”دا که له لایه‌ن یه‌کێک له دۆستانه‌وه وتووێژه‌که‌ى بۆ ناردووین ده‌لێت “که من هیچ ڕۆڵێکم له له‌تبوونى حیزب دا نه‌بووه و ده‌ڵىَ ئه‌وه نیه لایه‌نى کاک مسته‌فا ده‌ڵێن تاقمى کاک مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار ، که واته من هیچ ده‌ورێکم نه‌بووه”. ئه‌ى ئه‌گه‌ر مامۆستا جه‌نابت هیچ ده‌ورێکت نیه بۆ بووى به ده‌مڕاستى حیزب و له سه‌رجه‌م وتووێژه‌کان دا به‌شدارى ده‌که‌یت و فه‌رمانت به کاک قادر وریا داوه له ڕاگه‌یاندنه‌کانى حیزب دا بنووسێت مامۆستا عه‌بدۆڵلا حه‌سه‌ن زاده “که‌سى یه‌که‌مى حیزبى دیمۆکراتى کوردستان”. هیوادارین که کاک مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار که بۆ ماوه‌ى زیاتر له 50ساڵه ئاگادارى بزوتنه‌وه‌ى کورده، له‌وه زیاتر نه‌یه‌لێت که حیزب پاش ده‌ربازبوون له پاوانخوازى کاک مسته‌فا هیجرى گیرووده‌ى ده‌ستى مامۆستا بێت که هه‌موو کات به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و بنه‌ماڵه‌که‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى حیزب و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ش داناوه. ماوه‌یه‌کیش له‌وه‌پێش دیتمان که که‌سێک به ناوى “هێرش(پێشمه‌رگه‌ى دێرین)” – ئه‌وه‌ى ئێمه بزانین به فه‌رمانى خودى مامۆستا بووه- وتارێکى له سایته ئینتێرنێتیه‌کاندا بڵاو کرده‌وه و هێرشێکى ناڕواى کردبووه سه‌ر کاک مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار و ویستیان فه‌زایه‌ک ساز که‌ن کاک مه‌لا حه‌سه‌ن به دیکتاتۆر وه‌سف بکه‌ن. به‌ڵام با بۆ مامۆستا و داروده‌سته‌که‌ى که ئێستا له یه‌ک سه‌نگه‌ر داین ئه‌و راستییه بسه‌لمێنین که ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت که‌سێک تێئوریه‌کانى حیزب پاش ده‌ربازبوون له پاوانخوازى دابرێژێت ئه‌وه کاک حه‌سه‌نى ره‌ستگاره ، چونکه هه‌م به‌رپرسى کۆمیته‌ى ساخکه‌ره‌وه بووه هه‌م به فکریش مرَڤێکى دیمۆکراته و گه‌یشتن به دیمۆکراسى و پێش‌گرتن له فه‌رد په‌رستى فیداى هاوسه‌نگه‌ر نه‌بوون له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کى مه‌زنى وه‌ک د. قاسملوو کرد که واته هه‌قى خۆیه‌تى له کۆنگره‌ى 14ى حیزبه‌که‌ماندا ببێت به سکرتێر. له لایه‌ن کۆمه‌لێک له ئه‌ندامانى حیزب (له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات) |