هەڵبژاردنی سووریە و ئەمریکا

 ئه‌مه‌ریكا له‌ گرنگى ئاكامى راپرسییه‌كه‌ى سووریاى كه‌مكرده‌وه‌

ktv - ئه‌مه‌ریكا له‌ گرنگى ئاكامى راپرسییه‌كه‌ى سووریاى كه‌مكرده‌وه‌ و داواى له‌ به‌رپرسانیى كرد ده‌ست له‌ سیاسه‌تى نا دیموكراسییانه‌ى خۆیان هه‌ڵبگرن و داخوازییه‌كانى گه‌له‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. سكۆت كاربنته‌ر یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى سووریا بچووكترین مه‌رجى سازدانى هه‌ڵبژاردنى دیموكراسییانه‌ى تیادا نه‌بووه‌، ئه‌و ئاكامه‌ش كه‌ راگه‌یه‌نراوه‌ شایه‌نى گاڵته‌جارییه‌، چونكه‌ كه‌س متمانه‌ى به‌ دروستى ئه‌و ئاكامه‌ نییه‌ كه‌ به‌ گوته‌ى كاربنته‌ر ئازادى راده‌ربڕینى تیادا نه‌بووه‌ و جه‌ماوه‌ر ته‌نها له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنى یه‌ك كه‌س ملكه‌چ كرابوون كه‌ ئه‌ویش به‌شار ئه‌سه‌د بووه‌. كاربنته‌ر دووپاتى كرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى هه‌وڵى به‌رده‌وام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى سووریا به‌ سیاسه‌تى خۆیدا بچێته‌وه‌ و چیدى پشتگیرى تیرۆر نه‌كات و گه‌له‌كه‌شى له‌ ئازادى راده‌ربڕین بێ به‌ش نه‌كات.

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 170 له‌ 373 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو