به‌یاننامه!
راپۆرتی به‌رێوه چوونی سه‌رکه‌وتووانه‌ی دووهه‌مین کۆنفرانسی گشتیی لاوانی دێموکرات له دانمارک

به‌یاننامه!
لاوانی دڵ پڕ له هیوا!
کوڕان‌و کیژانی دێموکرات!
هاونیشتمانانی تێکۆشه‌ر!
به خۆشحالی‌و شانازی‌یه‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نیین، رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 27 05 2007ی زایینی، دووهه‌مین کۆنفرانسی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران_دانمارک، به ئاماده بوونی هاورێ ره‌حیم ره‌شیدی به‌رپرسی گشتیی لاوان له ده‌ره‌وه، به به‌شداری هاورێیانی کۆمیته‌ی حیزبی له دانمارک‌و ئاماده بوونی وه‌ڤدێکی یه‌کیه‌تیی لاوان له سوئێد، به به‌شداری 143 نوێنه‌ر، کاتژمێر 3ی پاشنیوه‌رۆ به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان راگه‌ێندرا.
ئه‌وجار به‌رێز سولێمان که‌له‌شی به‌رپرسی گشتیی کۆمیته‌ی حدکا له وڵاتی دانمارک کۆنفرانسی کرده‌وه‌و وێرای ئاراسته کردنی پیرۆزبایی‌و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنفرانس، پشتیوانی حیزبی دێموکراتی بۆ لاوان دووپات کرده‌وه، ناوبراو پێی له‌سه‌ر ئه‌و راستی‌یه داگرته‌وه که لاوان له تێکۆشانی خۆیان‌دا سه‌ربه‌خۆن.
ئه‌وجار هاورێ ره‌حیم ره‌شیدی به نوێنه‌ری لاوان له ده‌ره‌وه قسه‌وباسێکی پێشکه‌ش کرد‌و سه‌باره‌ت به ئه‌رکه‌کانی لاوانی له ئێستا‌و داهاتوودا کۆمه‌لێک پێشنیار‌و رێنوێنی خسته به‌رده‌م کۆنفرانس.
پاشان وێرای پێشکه‌ش کردنی په‌یامی ده‌سته‌ی نوێنه‌ری گشتیی لاوان له ده‌ره‌وه، په‌یامی لاوان له نوروێژ، فینله‌ند، بریتانیا که به کۆنفرانس گه‌یشتبوون خوێندرانه‌وه. ئه‌وجار په‌یامی لاوانی سوئێد له لایه‌ن جه‌ماڵ قیتولی، په‌یامی لاوانی کوردستان له لایه‌ن به‌همه‌ن قه‌له‌نده‌ری خوێندرایه‌وه. به‌دوای ئه‌مانه‌دا پشوویه‌کی کورت ڕاگه‌ێندرا.
له برگه‌ی دووهه‌می کاری کۆنفرانس‌دا، پاش هه‌ڵبژاردنی دیوانه‌کان، به‌رێزان شه‌وبۆ پالانی‌و رزگار ده‌شتی راپۆرتی ماڵی‌و چالاکیه‌کانی لاوانیان له دانمارک پێشکه‌ش کرد.
پاش قسه‌و باسی به‌شدارانی کۆنفرانس له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌کان‌و وڵامی هاورێیانی به‌رپرسیار، ڕاپۆرته‌کان به تێکرای ده‌نگ په‌سه‌ند کران.
پێویسته بگوترێ هاورێیانی به‌شدار له کۆنفرانس‌دا وێرای ئاراسته کردنی ره‌خنه‌کانی خۆیان، پێشنیار‌و پرۆژه‌ی به‌که‌ڵکیان بۆ تێکۆشانی لاوان له وڵاتی دانمارک خسته ڕوو.
له بڕگه‌ی کۆتایی‌دا، پاش هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و دیمۆکراتیک به‌رێزان:
1. شه‌وبۆ پاڵانی
2. رزگار ده‌شتی
3. فایه‌ق ئه‌لیاسی
4. هه‌ژار ده‌شتی
5. ئومێد ده‌شتی
6. ئاسۆ خوسره‌وی
7. محێدین وه‌یسی
8. زاگرۆس فه‌لاحی
9. گولزار خوسره‌وی
به ئه‌ندامی سه‌ره‌کی،
1. دیمه‌ن نه‌سرولاهی
2. که‌ژاڵ نه‌سروڵاهی
به جێگر هه‌ڵبژێردران.
جێگای ئاماژه‌یه، کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی لاوان هه‌ڵبژێردراوی دووهه‌مین کۆنفرانسی گشتیی، له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا هاورێ محێدین وه‌یسی به به‌رپرسی گشتیی‌و خاتوو شه‌وبۆ پاڵانی به جێگری به‌رپرس له وڵاتی دانمارک هه‌ڵبژارد.
کۆنفرانس کاتژمێر9:00ی سه‌ر له ئێوارێ له نێو شادی‌و خۆشحالی لاوان‌دا کۆتایی پێهات.
جێگای خۆیه‌تی پڕ به دڵ سوپاس‌و پێزانینی خۆمان پێشکه‌شی هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تی‌و لا‌یه‌نانه به گشتیی‌و کۆمیته‌ی حدکا له دانمارک به تایبه‌تی بکه‌ین که بۆ سه‌رخستنی کۆنفرانس به باشی هاوکاریان کردین.
سڵاو له دووهه‌مین کۆنفرانسی گشتیی لاوان له دانمارک
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی لاوانی دێموکرات بۆ ئاشتی، ئازادی، دێموکراسی
بژی کورد‌و کوردستان
کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران _ دانمارک