پەیامی پیرۆزبایی
پەیامی پیرۆزبایی

لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی یەکەم ساڵرۆژی لەدایک بوونی تیشک تیڤیتان لێ دەکەم و هیوادارم تیشکی زێرینی تیشکەکەمان هەروا تیشکدار و رووناککەرەوەی رێگای تێکۆشانمان بێ!
تیشک تیڤی لە ماوەی یەک ساڵ تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی دا جێی لە ناو دڵی هەموو بینەرێکی سەوداسەری ئازادی و هەموو ماڵێکی نیشتمانپەروەر دا کردۆتەوە. ئەمرۆ تیشک تیڤی میدیایەکی بە ڕەنگ و دەنگە، کە گەلی کوردی ئێمە لە کوردستان و ئێران بە هیوا و بە روویەکی گەش و چاوێکی پڕ لە خۆشەویستیەوە دەروانە بەرنامە زێرین و تیشکدارەکانی!
سڵاو بۆ تیشک تیڤی، رووناکیدەری دڵ و دەروونمان!
سڵاو بۆ دامەزرێنەرانی تێشک تیڤی، کە لێبراوانە و لەخۆبردووانە ئەرکی نیشتمانی خۆیان بە ئەمەگناسیەوە بە جێ دێنن!
سڵاو بۆ خەڵکی قارەمان و دێموکرات پەروەری کوردستان کە پاڵپشتی قایم و بەردەوامی تیشک تیڤین!
هەر بژین و بەردەوام بن لە رێگای خزمەت کردن بەگەل و کێشە رەواکەی!
ئەمیر سوڵتانی
amir.kurdblogger.com