عێراق زه‌وییه‌كی‌ به‌پیته‌ بۆ تیرۆر!

وه‌زیرێكی‌عەرەبستانی سعوودی‌: عێراق زه‌وییه‌كی‌ به‌پیته‌ بۆ تیرۆر

میر نایف عه‌بدولعه‌زیز وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودی‌ ئاشكرایكرد: عیراق بۆته‌ زه‌وییه‌كی‌ به‌پیت بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ تیرۆریستان.
ئه‌م قسانه‌ی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ سعودییه‌ له‌میانه‌ی‌ وته‌ی‌ ده‌ستپێكی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌ راوێژكارییه‌دا هات كه‌ رۆژی‌ (20/5) به‌ ئاماده‌ بوونی‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هاریكاری‌ كه‌نداو له‌شاری‌ (ریاز) ی‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودی‌ ده‌ستی‌ به‌كاره‌كانی‌ كرد .
میر نایف وتیشی‌ : خراپ بوونی‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ ناوخۆی‌ عیراق وایكردوه‌ كه‌ دیارده‌ی‌ تیرۆر زیاد بكات له‌و ووڵاته‌ ‌و نه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ تیرۆریستان په‌یدا بوون كه‌ فێری‌ هه‌موو جۆره‌ شێوازێكی‌ كوشتن ‌و بڕین و وێرانكاری‌ بوون.  فرانس پرێس-ئاسۆ

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 179 له‌ 373 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو