ره‌مزی مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی
ره‌مزی مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌بێ له چ دابێ؟ |
![]() كۆماری ئیسلامی ئێران رێژیمێكی ئیدئۆلۆژیكه‌و هه‌موو كرده‌وه‌كانی له بیروباروه‌ڕی ئیدئۆلۆژیكی ئه‌م رێژیمه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئه‌م ئیدئۆلۆژییه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ویلایه‌تی فه‌قیه نیزامێكی جیهانگیر‌و ئه‌زه‌لی‌و ئه‌به‌دییه‌و ده‌بێ له سه‌رتاسه‌ری دنیادا په‌ره‌ی پێ‌بدرێ. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه دنیا به دوو به‌شی حق و باتڵ دابه‌ش كراوه. به‌پێی ئه‌م باوڕه تا سه‌ركه‌وتنی حه‌ق به‌سه‌ر باتڵ‌دا ئۆممه‌تی ئیسلامی ده‌بێ ده‌ست بداته جیهاد‌و كه‌ره‌سه‌ی ئه‌م جهاده‌ش بریتییه له تێرۆر‌و تۆقاندن، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش، ئاژاوه‌خوڵقێنی، ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی دراوسێ، به كورتی هه‌ر كردارێك كه رێژیم مه‌به‌سته‌كه‌ی واته رێبه‌ری به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامدا بگه‌یه‌نێ له‌وانه‌ش دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بیره‌وباوه‌ڕه ئه‌گه‌ر له یه‌ك رسته‌دا كورت بكرێته‌وه بریتییه له په‌ره‌دان به بیرورباوه‌ڕی ئیسلامی‌و هێنانه‌سه‌ر كاری نیزام‌گه‌لی ئیسلامی له سه‌رتاسه‌ری دنیادا. درێژەی ئەم بابەتە لە ماڵپەری www.pdki.nu دا بخوێنەوە. |
