ده‌ستڕێژی له دوو لاو
دوو لاوی ته‌ورێزی به هۆی ده‌ستڕێژی ئه‌فسه‌ری خه‌بات له دژی بی حیجابی! به توندی برینداربوون
كوردستان میدیا: ئه‌فسه‌رێكی یه‌كه‌ی خه‌بات له دژی بێ‌حیجابی! و ... به ناوی ستوان جه‌واد نادری پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دوولاودا به ناوه‌كانی ئارمین ئیبراهیم نژاد (19 ساڵ ته‌مه‌ن)و به‌همه‌ن عه‌بباسزاده (20 ساڵ ته‌مه‌ن) به هۆی گوێگرتنی ناوبراوان له موسیقای یاساغ !! له شه‌قامی پاستۆری ته‌ورێزدا ده‌مه‌قاڵه ده‌كا، ده‌یانداته به‌رده‌ستڕێژ. به‌م هۆیه‌وه دوو لاوی ناوبراو كه له پژۆیه‌كی 405دا ده‌بن، برینداربوون‌و بارودۆخی یه‌كێكیان زۆر ناله‌باره.
رێژیمی كۆنه‌په‌رست‌و سه‌ده‌نێوه‌ڕاستیی كۆماری ئیسلامی كه به پێی‌یاسا دواكه‌وتووانه‌كانی له سه‌رجه‌م كه‌لێن‌و قوژبنه‌كانی ژیانی تایبه‌تیی مرۆڤه‌كان ده‌ست وه‌رده‌دا، ماوه‌یه‌كه له ژێرناوی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌ته‌ك به‌ناو بێ‌حیجابی‌و ...دا گوشارێكی له‌راده‌به‌ده‌ری بۆ سه‌ر لاوانی وڵات هێناوه، به شێوه‌یه‌ك كه هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ئه‌م رێژیمه له‌باتی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان، بوونه‌ته سه‌ره‌كیترین هۆكاری شێواندنی ئاسایش‌و پێشێل‌كردنی سه‌ره‌تایی‌ترین ئازادییه‌كانیان. له‌ژێر سێبه‌ری رێژیمی دواكه‌وتووی ئیسلامی‌دا ته‌نانه‌ت گوێگرتن له موسیقاش تاوانه‌و سزاكه‌ی به‌و شێوه‌یه‌یه كه له‌م وێنانه‌دا ده‌بین:http://kurdistanmedia.com/kurdi/nws/file/1701.php