ڕاگەیەندراو
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی هێز و لایه‌نه کورد و کوردستانییه‌کان |
|
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی هێز و لایه‌نه کورد و کوردستانییه‌کان سه‌باره‌ت به تاوانی تێرۆریستیی له هه‌ولێر سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 9/5/2007، ئۆتۆمبیلێکی بارهه‌ڵگری TNT رێژ کراو، له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی کوردستان له هه‌ولێر، ته‌قێندرایه‌وه و مخابن بووه هۆی شه‌هید و بریندار بوونی ده‌یان هاووڵاتی سڤیل و که‌وتنه‌وه‌ی خه‌ساره‌تی مادی له هاووڵاتیان و ژماره‌یه‌ک داموده‌زگای حکومیی. ئه‌م تاوانه تێرۆریستییه له هه‌ر لایه‌که‌وه رێکخرابێ و هه‌ر ئامانجێکی دیاریکراو له پشته‌وه بێ، ئاڵقه‌یه‌که له‌و زنجیره پیلان و گوشارانه‌ی له لایان دوژمنانی ئازادیی کورد و کوردستانه‌وه بۆ تێکدانی باری ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی کوردستان و له‌بار بردنی ره‌وتی گه‌شه‌ی سیاسیی، ئابوری و دیپلۆماسیی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان، له ئارادایه. هه‌رچه‌نده به‌م جۆره تاوانانه، خوێنی ژماره‌یه‌ک له کوردستانییه‌کان ده‌ڕژێ و ئاسایشی هاووڵاتیان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ده‌شێوێ، به‌ڵام ئیراده‌ی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌ڕه‌شه و تێرۆر و تۆقاندنی تێرۆریستان و تێرۆریستپه‌روه‌ران به هێزتره. ئاماژه‌کان وایده‌رده‌خه‌ن که له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی رۆژ به رۆژی جێبه‌جێ بوونی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق، پیلان و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی دوژمنانی کورد و نه‌یارانی ئاشتی و ئاسایش له عێراق و کوردستان، زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێ. ئه‌وه له کاتێکدایه که ماده‌ی 140 بابه‌تێکی یاسایی ده‌ستوری عێراقه و کوردستانییه‌کان سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێکرانی ئه‌م ماده‌یه و رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش پشتیوانیی له ئیراده‌ی ڕه‌وای خوشک و براکانیان و بڕیاری دامه‌زراوه سیاسییه شه‌رعییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن. ئێمه نوێنه‌رانی ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسییه کوردستانیانه‌ی خواره‌وه که ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌مان ئیمزا کردووه، وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌و تاوانه تێرۆریستییه و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و برینداره‌کانی ئه‌م رووداوه، داوا له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، یه‌کێتی ئوروپا و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی لایه‌نگری پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌موو دیمۆکرات و ئازادیخوازه‌کانی جیهان ده‌که‌ین، بۆ کورت کردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه هه‌رێمییه‌کان له کاروباری کوردستان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تێرۆریستان، هاوکاریی گه‌لانی عێراق به‌گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی بکه‌ن بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140. هه‌ر له‌و کاته‌شدا داوا له حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌که‌ین بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ماده ده‌ستوورییه هه‌نگاوه‌کانی خێراتر بکا. 1- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران 2- پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK 3- پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکور - PDK 4- پارتی دیمۆکراتی کورد له سوریا - الپارتی 5- پارتی پێشڤه‌ڕۆی دیمۆکراتی کورد له سوریا 6- پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتی کورد له سوریا 7- پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان PWD 8- پارتی ئازادی کورد له سوریا 9- پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا 10- رێکه‌ڤتنی دیمۆکراتی کورد له سوریا - وفاق 11- پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2007-05-10 |