تۆنی بلێر
سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا واز له سه‌رۆکایه‌تی حیزبی کرێکاری بریتانیا دەهێنێ! |
تۆنی بلێر، سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا رایگەیاند کە وێڕای وازهێنان له رێبه‌ری کردنی حیزبەکەی حیزبی کرێکار، رۆژی 27 ی مانگی ژانویە ده‌ست له کار کشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی پێشکه‌ش به مه‌له‌که‌ی بریتانیا ده‌کات. پارتی کرێکار له بریتانیا زۆربه‌ی کورسییه‌کانی په‌رلمانی ئه‌و وڵاته‌ی به ده‌سته‌وه‌یه و به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی نه‌ریتی رێبه‌ری پارتی زۆرینه ده‌بێته سه‌رۆک وه‌زیران، به ده‌ست له‌کار کشانه‌وه‌ی بلێر له رێبه‌رایه‌تیی کردنی پارتی ناوبراو، بواری دانانی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ ده‌ڕه‌خسێ. سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا له کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ده‌وڵه‌تیی بریتانیا ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند. تۆنی بلێر، له ساڵی 1997 ه‌وه پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیای له ئه‌ستۆیه و له نێو ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر لیستی حیزبی کرێکار بوونه‌ته سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا، بلێر زیاتر له هه‌موویان له‌و پۆسته‌دا ماوته‌وه، واته هیچ که‌سیان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ سه‌رۆک وه‌زیر نه‌بوون. |