TISHK TV
من و TISHK TV
بەهۆی وێبڵاگەوە هەرکەسێک دەتوانێ بەئاسانترین شێوە زانیاری و مەعلومات لە سەر ئینتەرنێت بڵاو بکاتەوە، بەبێ ئەوەی کە تێکنیکی زۆر سەیر و سەمەرە و دیزاین و کۆدی جۆراوجۆر لە بڵاگەکەدا بەکار بهێنێت! بە شێوەیەکی ئاسانتر وێبڵاگ ئامرازێکە کە پێوەندی بەو کەسەوە هەیە کە چۆنی بەکار بهێنێ! ئەو کەسەش چی پێی خۆش بێ و چۆنی بۆی بکرێ دەتوانێ لە بڵاگەکەی دا هەر جۆرە تێکستێکی تێدا بنەخشێنێ! وێبڵاگنووس دەتوانێ بابەتی نێردراو لە لایەن نووسەران و خوێنەرانی دیکەوە بە بێ دەستکاری و سانسۆر بە ناوی نووسەرەکەیەوە بڵاو بکاتەوە! ئەو کاتە ئەوە نووسەرەکەیە کە بەرپرسایەتی ناوەرۆکی بابەتەکەی لە ئەستۆوەیە!