رۆژی جیهانی چاپەمەنی
رۆژی جیهانی ئازادی چاپەمەنی بەرز و پیرۆز بێ!
ئەمرۆ رۆژی جیهانی ئازادی چاپەمەنییە! لە کۆتایی دەیەی رابردوو بەم لاوە چاپەمەنی هاوکارو هاورێیەکی گیانی بە گیانی بۆ خۆی پەیدا کردووە کە ئەویش جیهانی ئینتێرنێتە! لە نووسین و تایپ کردندا جیاوازییەکی ئەوتۆ بەرچاو ناکەوێ، تەنها ئەوە نەبێ کە لەزۆربەی وڵاتانی جیهانی سێهەم و فەقیرنشیندا چاپخانەکان بەدەردی چاپکردنی رۆژنامە و گۆڤارەکانەوە هەردەبێ بناڵێن و لە نێعمەتی ئینتێرنێت و سەریع بوونی هەواڵەکان بێبەشن!
رۆژنامەنووسانی بەتوانا ئەو مرۆڤە ئازایانەن کە رووداوەکان بەوجۆرەی کە هەیە باس دەکەن و دەیگەیەننە گوێی خەڵکی! لە وڵاتی خۆماندا لە سایەسەری ئاخووندە دەسەڵاتدارەکانەوە، رۆژنامە نووسان بەو جۆرەی کە پیویستە خۆ لە باسە گرینگەکان نادەن و ناوێرن دەخالەتی راستەوخۆی رێژیم لە کاروباری رۆژنامەگەری دا لەقاو بدەن! یان رۆژنامەنووسانی ئازاد لە ووڵات دا ئەو ئازادیەی کە رۆژنامەنووسێکی ئورووپایی هەیەتی، نیانەو توانای سەفەری دەرەوەیان بە شێوەیەکی پێویست نیە!
جارێکی دیکە رۆژی جیهانی چاپەمەنی لە گشت رۆژنامەنووسانی جیهان، بەتایبەتی رۆژنامەنووسانی کورد پیرۆز بێ!