تاقمی رەستگار...
تاقمی حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار، ده‌سته‌و داوێنی ڕه‌زا په‌هله‌وی ده‌بن! |
| تاقمی ڕه‌ستگار_حه‌سه‌ن زاده، ماوه‌یه‌که خه‌ریکی ئاژیتاسیون و درۆ هه‌ڵبه‌ستنن که گوایه ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی په‌یمانی هاوکاریان مۆر کردوه، به‌ڵام نوێنه‌ری تام الاختیاری خۆیان یانی کاک خالیدی عه‌زیزی، له‌م دیداره‌ی دوایی بۆ ئه‌مریکا، له ڕێگای روئیا تلوعی که له شاپه‌ره‌سته‌کان نزیکه، داخوازی دیداری ڕه‌زا په‌هله‌وی کردوه به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی هه‌ڵوێست و هاوکاری. له به‌رامبه‌ر دا ڕه‌زا په‌هله‌وی نوێنه‌ری خۆی، شه‌هریار ئاهی ناردۆته دیداری عه‌زیزی که ئه‌مه‌ش ڕاده‌ی چه‌واشه‌کاری ئه‌م تاقمه بێ چاو و ڕویه ده‌نوێنێ. گه‌لۆ ئه‌گه‌ر دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌ڵته‌نه‌ت خوازان خراپه ئه‌دی بۆخۆت بۆ ده‌یکه‌ی!؟ ئه‌گه‌ریش به مه‌به‌ستی دیپڵوماسی و هاوخه‌باتی به دژی کۆماری ئیسلامیه و خۆش کردنی زه‌مینه بۆ داهاتوی ئیران که ئه‌وانیش دان به مافی کورد دا بنین، ئه‌دێ بۆ من بۆ کارێکی ناڕه‌وا و کوردستان فرۆشتن و....یه به‌ڵام بۆ حضرات ڕه‌وایه !؟ خۆزگه تاقمی لاده‌ر تاقه جارێک به ئاشکرا ڕایان گه‌یاندبا که به پێی کام میعیار و کام پێناسه ئه‌وان عاقڵ و بالغن و هه‌رکه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وان بوو زانا و به‌ری له عه‌یب و ئیراده و له به‌رابه‌ر دا حیزبی دێموکرات به وته‌ی ئه‌وان هه‌موو ناشاره‌زان!؟ یان ڕه‌نگبی مه‌لاکان خۆیان پێ ائمه معصومه و به‌ری له گواناح و خه‌تان!! ئایه بڵیی له سه‌ده‌ی 21 و عه‌سری گلوبالیزاسیون دا مه‌لای گۆڵی به‌م شێوه ده‌یهه‌وێت ڕێبه‌ری جۆڵانه‌وه‌یه‌کی دێموکرات و پیشکه‌وتو بکات؟! |