گیان لە دەست دانی لاوێک
بەهۆی بێ موبالاتی دەزگا کۆمەڵایەتیەکان و رێکخراوە مەدەنی و گەنجەکان لە کوردستان دا گه‌نجێك له هه‌ولێر له سه‌ر گۆڕی دایك و باوكی گیانی له ده‌ستدا:
Konline /شوان عه‌زیز
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن نزیكه‌ی 26 ساڵ به‌ناوی مه‌حمود مه‌حمود كه بێ باوك بووه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه دایكی كۆچی دوایی كردووه دوێنێ ئێواره له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د له هه‌ولێر به دیار گۆڕی هه‌ردوكیانه‌وه خه‌وی لێكه‌وتوو، شه‌وی ڕابردووش گیانی له ده‌ستدا.
له‌م باره‌یه‌وه كه‌سێكی ئاگادار له گۆڕستانه‌كه بۆ كوردستان ئۆن لاین وتی به‌رده‌وام ئه‌و گه‌نجه ده‌هاته سه‌ر گۆڕی دایك و باوكی و ده‌گریا خه‌مێكی زۆر به ڕوخساریه‌وه دیار بوو دوێنێ ئێواره لێره له سه‌ر گۆڕه‌كان خه‌وی لێكه‌وتوو شه‌وێ خه‌به‌ری نه‌بووه‌ته‌وه ،كاتێكیش كه به‌یانی خه‌ڵك بینیویانه گیانی له ده‌ستداوه.