هێمای چەکی ئێران لە عێراق!
هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند پارچه چه‌كێكی ئێرانی له عێراقدا ده‌گرن
هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕیانگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌تێكیاندا بۆسه‌ر مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستان له عێراق 17 گومانلێكراویان ده‌ستگیر كردووه و هه‌وڵه‌كانی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یان له عێراق كپكردۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ڵمه‌تێكی پشكنیدا له گه‌ڕه‌كی ئه‌لمحمودیه‌ی باشوری شاری به‌غدا تۆڕێكی هێنان و بردنی چه‌كیان ده‌ستگیر كردووه ، كه چه‌كیان له ئێرانه‌وه به‌ره‌و عێراق هێناوه. ئه‌م چه‌كانه‌ی كه ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتووه ڕێژه‌یه‌ك له چه‌كی تازه و موشه‌ك بووه كه هێمای كۆماری ئیسلامی ئێرانی‌یان به‌سه‌روه بووه. ئه‌مریكا ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه له‌سه‌ر سنوره‌كانیه‌وه ڕێگای هاتووچۆ به تیرۆریستان ده‌دات بۆ عێراق بێن.