دەرکردنی موجاهیدینی خەڵق!
عێراق موجاهیدینی خه‌ڵق ده‌رده‌کات
هۆشیار زێباری، له کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تاران ڕایگه‌یاند که عێراق ده‌یه‌وێ ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵق له‌م وڵاته ده‌ربکات.
دوێنێ هۆشیار زێباری ڕایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تی عێراق کۆمیته‌یه‌کی به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌رکردنی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران پێک هێناوه و ده‌گوترێ که چەند وڵاتانی ئه‌ورووپاییش ئاماده‌یی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی به‌شێک له ئه‌ندامانی موجاهیدین ڕاگه‌یاندووه.
تا پێش ڕووخانی ڕه‌ژیمی سه‌ددام، گرووپی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران که یه‌کێکه له حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، له ناو خاکی ئێران دا چالاکی چه‌کداری ده‌کرد و پاش هێرشی ئه‌مریکا بۆ عێراق له که‌مپی ئه‌شره‌ف له نیزێک به‌غدا له ژێر چاوه‌دێری دان.
گرووپی موجاهیدینی خه‌ڵق، له لایه‌ن ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپاوه وه‌کو گرووپێکی تیرۆریستی ناسراوه و ئه‌وه له کاتێک دایه که به‌شێک له ئه‌ندامانی کۆنگره و سێناتۆی ئه‌مریکا و پارله‌مانی ئه‌ورووپا پشتیوانیان لێده‌که‌ن.
ئێران داوا له حکومه‌تی عێراق ده‌کات که ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵق ڕاده‌ست بکاته‌وه یان له‌م وڵاته‌یان ده‌ربکات، که حکومه‌تی عێراقیش خه‌ریکه ئه‌م خواسته‌ی کۆماری ئیسلامی به‌جێده‌گه‌یێنێ.
سەرچاوە: مانشێت نیوز