کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات
کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کورستانی ئێران
کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات خوازی و په‌یدا بوونی که‌مایه‌تی کومیته ناوه‌ندی دوای حیزبی دێمۆکڕات گه‌یشته کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێریش و ئه‌وانیش وه‌ک که‌مایه‌تی کومیته ناوه‌ندی حیزب به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکرد و قامکیان له سه‌ر خاڵا لاوازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه دانا و باسیان له کێشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه کرد، ئه‌مه‌ش وه‌ک هی حیزب زۆر وه‌ک ئه‌وه ده‌چێت که ئه‌وانیش به‌شی که‌مایه‌تی کومیته ناوه‌ندی جوێ بێته‌وه و خۆی به جیا کاره‌کانی بکات .
پرسیار لیره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌وان چ ناوێک له خۆیان ده‌نێن، ئایا ئه‌وان هه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێر ده‌مێننه‌وه یان ناوێکی تر هه‌ڵده‌بژێرن؟
ماوه‌یه‌که له سایته‌کاندا له سه‌ر وه‌زعی ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کورستانی ئێران بابه‌ت ده‌نووسرێن و تا ئێستا وه‌ک کومیته ناوه‌ندی هه‌ولوێستی یان نه‌بووه به‌لام دوای بڵاو کردنه‌وه به‌یاننامه‌ی که‌مایه‌یتی کومیته ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه و نامه‌ی ناوخۆیی کاک ناسر حیسامی، کومیته ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ی خوارێی بڵاو کرده‌وه که ئێمه‌ش خستمانه به دیدی ئێوه به‌ڕێزان.
به بۆ چوونی من نه ئه‌م کاره‌ی ئه‌م که‌مایه‌تیه و نه که‌مایه‌تی حیزبی ئێمه به قازانجی جۆڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران بێت و پێم وایه ئه‌م جوی بوونه‌وانه به‌م جۆره، خزمه‌ت راسته‌و خۆ به کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات.
ساڵه نه‌ڵۆسی
فه‌رموون ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که
فه‌رموون ئێره‌ش کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ی کاک ناسر حیسامی بۆ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه
فه‌رموون ئێره‌ش کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یاندراوی کۆمیته ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه