كوردستان میدیا: به پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامی له دریِژه‌ی سیاسه‌ته كۆنه‌په‌رستانه‌كانی‌دا بۆ به‌رته‌سك‌كردنه‌وه‌ی فره‌تری ئازادیی ژنان‌و پیاوان له له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگ دا له رۆی 25ی خاكه‌لێوه‌وه به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی له ژێرناوی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌ته‌ك بێ‌حیجابی‌دا له سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران‌دا ده‌ست پێ‌كردوه. به پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه گشت ژنان‌و كچانی ئێران ده‌بێ چارشێو به‌خۆیان‌دا بده‌ن‌و له كردنه‌به‌ری مانتۆی كورت‌و خستنه ده‌ره‌وه‌ی قژیان‌و ئارایشی زۆر! خۆبوێرن. هه‌ر به پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه دواكه‌وتوانه‌یه پیاوانیش نابێ قژیان درێژ بێ، ریشیان كه‌م بهێڵنه‌وه (یان ده‌بێ به ته‌واوی بیتاشن یان به ته‌واوی ریش دابنێن)، دانانی هه‌ر نه‌خته ریشێك به‌هه‌ر مۆدیلێكه‌وه یاساغه‌و، هه‌روه‌ها ده‌بێ له كردنه‌به‌ری شه‌رواڵی ته‌نگ‌و تی‌شێرت به‌ته‌نیا خۆبوێرن. له گه‌ڵاڵه‌كه‌دا سزاگه‌لی وه‌ك به‌ندكردن‌و ئه‌ستاندنی پاره(یه‌ك میلیۆن‌و دووسه‌د هه‌زار تمه‌ن) بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و رێوشوێنانه ره‌چاو ناكه‌ن دیاری كراوه‌و هه‌روه‌ها هاتوه كه به‌پێی یاسا ئیسلامییه‌كان هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ‌دا ده‌كرێ. بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له شاری مه‌هاباددا هێزێكی زۆر له شوێنه گشتییه‌كان (پاركه‌كان‌و ...)دا جێگیركراون‌و به كوڕان‌و كچانی لاو راگه‌یاندراوه كه چوونیان بۆ نێو پاركه‌كان یاساغه. هه‌رچه‌ند تا ئێستا له‌م پێوه‌ندییه‌دا كه‌س له كوردستان نه‌گیراوه، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵه‌كان له شاری ته‌ورێزدا چه‌ند كه‌س گیراون. شایانی وتنه كه رێژیمی كۆنه‌په‌رستی ئاخوندی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاریه‌وه به دانی درووشمی یان رووسه‌ری یان توسه‌ری هێرشێكی به‌ربڵاوی بۆ سه‌ر ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان به تایبه‌ت ئازادیی جلوبه‌رگ له‌به‌ركردن ده‌ست پێ‌كرد‌و له‌م ساڵانه‌ش‌دا رێبه‌ری كۆنه‌په‌رستی رێژیم پێشنیاری جلوبه‌رگی نه‌ته‌ویی‌ی هێنایه گۆڕێ‌و به‌مجۆره هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌پاندنی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگێكی یه‌كده‌ست په‌ره‌یان سه‌ند ئێستاش پاش ده‌ستنیشانكردنی ئه‌حمه‌دی‌نژاد به سه‌ركۆمار گه‌ڵاڵه جۆراوجۆره‌كان بۆ هه‌رچی فره‌تر به‌ندكردنی خه‌ڵك‌و به‌رته‌سكتركردنی ئازادییه‌كان كه‌وتوونه‌ته قۆناخی جێبه‌جێ‌كردنه‌وه. |