یه‌کێتی ئوروپا
یه‌کێتی ئوروپا، گه‌مارۆکانی شورای ئاسایش ، به شیوه‌یه‌کی توندتر دژی ئیران به‌ڕێوه‌ده‌با
به پێی هه‌واڵی ڕۆیتیرز، یه‌کێتی ئوروپا، به ته‌مای به‌ڕێوه‌بردنی گه‌مارۆکانی شورای ئاسایش دژی ئێران، به شێوه‌یه‌کی توندتره و له‌و حه‌وتوویه‌وه، گه‌مارۆی ئێران، به‌شیوه‌یه‌کی فه‌رمی به‌ڕێوه‌ده‌با.
به پێی هه‌واڵی ڕۆیتیرز، یه‌کێتی ئوروپا، به ته‌مای به‌ڕێوه‌بردنی گه‌مارۆکانی شورای ئاسایش دژی ئێران، به شێوه‌یه‌کی توندتره و له‌و حه‌وتوویه‌وه، گه‌مارۆی ئێران، به‌شیوه‌یه‌کی فه‌رمی به‌ڕێوه‌ده‌با. به وته‌ی دیپلۆماته ئوروپاییه‌کان، یه‌کێتی ئوروپا ، به ته‌مای زۆرتر کردنی گه‌مارۆکانی شورای ئاسایش دژی ئێرانه و 15 که‌سایه‌تی نیزامی- ناوه‌کی تری ئێرانی به لیستی که‌سانی گه‌مارۆدراو له بڕیارنامه‌ی شورای ئاسایش زیاد کردوه. به پێی ئه‌و هه‌واڵه، یه‌کێتی ئوروپا، له حه‌وتووی داهاتوودا، ده‌ست به‌سه‌ر حیسابی بانکی و سامانی که‌سانێکی زۆرتری ئێرانی که په‌یوه‌ندیان به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌بێت داده‌گرێ. به پێی ئه‌و هه‌واڵه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئوروپا،له دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی حه‌وتووی داهاتوو، له لوکزامبورگ، له‌سه‌ر سه‌ردانه‌واندنی ئیران بۆ ویسته‌کانی شورای ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێ داده‌گرن. هاوکات ، به‌رپرسێکی یه‌کێتی ئوروپا ئاماژه‌ی به که‌م بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌کانی نێوان ئێران و یه‌کێتی ئوروپا و هه‌روه‌ها نه‌دانی ئیعتباری بانکی به ئێران کرد. جێگای باسه، سێ حکوومه‌تی فه‌رانسه، ئیتالیا و ئاڵمان، وێڕای لابردنی به‌رپرسانی ئێرانی بانکی سپه ، ئه‌رکی به‌رپرسایه‌تی ئه‌و بانکانه‌یان، له‌و سێ وڵاته، به، به‌رپرسانی ئوروپایی سپارد و هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بانکه‌یان ڕاگرت.