جەلال تالەبانی و ئێران
جه‌لال تاڵه‌بانی داوایی له ئێران کردووه که به‌شداری کۆنفرانسی ئاسایشی عێراق بێت که 3 تا 4ی مانگی مای داهاتوو له شه‌رمولشه‌یخی میسر ده‌بەسترێت.جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رکۆماری عێراقی فیدراڵ، له دیدارێکدا لە گەڵحه‌سه‌ن کازمی قۆمی، باڵوێزی ئێران له به‌غدا دا وتی: له داوای له ئێران کردووه که به‌شداری دووهه‌مین خولی کۆنفرانسی ئاسایشی عێراق له میسر دا بکات که له سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. لە لایەکی دیکەوە ئێرانیش داوا ده‌کات که ئه‌گه‌ر 5 گیراوه ئێرانیه‌کان کە له هه‌ولێر دا گیران، ئازاد نه‌کرێن، له به‌شداربوونی تاران له‌م کۆنفرانسه دا کێشه ساز ده‌بێت.تاڵه‌بانی هه‌ڕوه‌ها له دیداری باڵوێزی ئێران دا وتیشی که دوکتۆر به‌رهه‌م سالح، جێگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به‌م زووانه سه‌ردانی ئێران ده‌کات.