دیداری
|
| تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار له سه‌ر سایت و وه‌ب لاگه‌کانی سه‌ر به خۆیان ماوه‌یه‌ک بوو ده‌نگۆی وه‌یان بلاو ده‌کرده‌وه که گۆیا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران رێبه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی سیانزده له گه‌ل ره‌زا شا په‌هله‌وی و سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان پێوه‌ندی دامه‌زراندو و قراردادی هاوکاری له‌گه‌ڵیان دا مۆر کرد‌و به وته‌ی خۆیان هێندێک به‌ڵگه‌یان له به‌رده‌ست دایه که بتوانن ئه‌م شته سابت که‌ن. پێشه‌کی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر حیزب ورێکخراوێک دا ئه‌گر قازانج وبه‌رژ‌وه‌ندی حیزب و گه‌ل له به‌ر چاو بگیرێ نه ته‌نیا به زه‌ره‌ر نییه به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌یه و دڵنیام که حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌میشه ئه‌و ئه‌سله‌ی له‌به‌رچاو گرتووه‌و و پێویستیش ناکا له بیروڕای گشتی به تایبه‌ت له گه‌لی کوردی بشارێته‌وه. دیاره نوێنه‌رایه‌تی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی وه‌درۆخسته‌وه. ئێمه ئێستا له سه‌رده‌مێک دا ده‌ژین که توندوتیژی و تۆڵه ستاندنه‌وه شتێکی دوور له نه‌ریتی مرۆڤایه‌تییه. راسته که محه‌ممه‌د ره‌زا شا ئینسانێکی دیکتاتۆر بوو و زوڵم و زۆرێکی بێ پایانی ده‌ر حه‌ق به گه‌لی کورد کرد‌و هه‌ر له زه‌مامداری وی دا بوو که پێشوا قازی محه‌ممه‌د له سێداره درا، به‌ڵام خۆ ناکرێ ئێستا ئێمه بێین کوره‌که‌ی له جیاتی خۆی موحاکه‌مه بکه‌ین و مه‌حکوومی بکه‌ین. مه‌سلێکی کۆن هه‌یه ده‌ڵێ که‌س له‌جیاتی که‌س ناچته ده‌قبرێوه. بۆ من زۆر جێگای سه‌رسوورمانه که ئه‌م تاقمه بۆ چی ئه‌و شته ئێستا باس ده‌که‌ن. بۆچی ئه‌و کات که مه‌لا عه‌بدوللا حه‌سه‌نزاده ده‌ستووری به نوێنه‌ره‌که‌ی له ئه‌مریکا خالید عه‌زیزی دابوو که راسته‌وخۆ له گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی پێوه‌ندی هه‌بێ و داواکانی پێ رابگه‌یه‌نێ هیچ کات شتێکیان له سه‌ر بڵاو نه‌کرده‌وه. ئایا ئه‌و کات ره‌واو درووست بوو و ئیستا نا. من چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ یه‌کێک له دۆستانی پێشووی خالید عه‌زیزی به ناوی ج ع (ئه‌ندامی هه‌ڵسووڕی حدکا) که زۆر له چاو پێکه‌وتنه‌کانی بۆ پێک دێنا قسه‌م کردۆ و له زاری وی گووێم لێ بووه که له سه‌ر داوای خالید عه‌زیزی و به ده‌ستووری مه‌لا عه‌بدوڵا دیدارێکی بۆ پێک هێنابوو. ئه‌م دیداره له شاری تایسۆن کۆرنێر له کۆرت یارد ماریێت هۆتێل به به‌شداری خالید عه‌زیزی و ره‌زا په‌هله‌وی و ئویسی موشاویره‌که‌ی ره‌زا په‌هله‌وی پێک هاتبوو و نیزێک به کاتژمێرێکی خایاندۆ پاشان به هۆیی ئیسراری مه‌لا عه‌وڵا دانیشتنه‌که نهێنی راگه‌یاندرا و به ناره‌زایه‌تی کومیته‌ی ناوه‌ندی (که‌مینه‌ی ئه‌م ده‌م) حیزب ئه‌م پێوه‌ندییه راگیرا. هۆی دره‌نگ نووسینی ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دوو تشت: یه‌کیان ئه‌وه بوو که زۆر جاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووم که له لایه‌ن مه‌لا عه‌ولا یان خالید عه‌زیزی روونکردنه‌وه‌یه‌ک هه‌بێ سه‌باره‌ت به‌م چاوپێکه‌وتنه که هیچ خه‌به‌رێک نه‌بوو گۆیا به قازانجیان بۆ که بێده‌نگی رابگه‌یه‌نن. هۆی دووهه‌م ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه که پێم وا بوو ج ع بۆ خۆی ئه‌م شته بۆ رای گشتی روون بکاته‌وه هه‌تا هه‌موو بزانن که ئه‌م تاقمه چۆن راستییه‌کان به پێچه‌وانه به خه‌ڵک نیشان ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی که شه‌رم و حه‌یایه‌ک بێان گرێ. به بڕوای من هه‌مووی ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه که ئه‌م تاقمه له بواری سیاسی دا توشی ئینزوای سیاسی بوونه وهیچیان پێ نێ؛ چ بکه‌ن چ نه‌که‌ن وا باشه که حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و رێبه‌رایه‌تیه‌که‌ی - که به دڵیان نییه - بشکێنن تا بتوانن پاساو بۆ کرده‌وه نگریسه‌که‌ی تاقمه‌که‌یان بده‌نه‌وه، به‌لام به‌خۆشیه‌وه ئه‌م جیابوونه‌وه‌ش وه‌ک جیابوونه‌وه‌که‌ی پێشوو خه‌ڵک زۆر زوو بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌وانه هه‌ر هه‌مان ئه‌و که‌سانه بوون که له کۆنگره‌ی هه‌شت به دژی رێبه‌ڕانی هه‌میشه زیندوومان، د. قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی سه‌نگریان به‌ست و خۆیان له کۆشی ره‌جه‌وی هاویشت و له گه‌ڵ چه‌ند که‌سی تر که بۆ پۆست و مه‌قام حازرن هه‌موو کارێک بکه‌ن بۆیان گرینگ نییه که چ زه‌ربه‌یه‌ک له جولانه‌وه‌ی گه‌لی کوورد ده‌ده‌ن. با ئه‌و تاقمه باش بزانن که گه‌لی کورد زۆر له‌وه وشیارترن که به بوختان و تۆمه‌ت هه‌لبه‌ستن بۆ ئه‌م و ئه‌و خۆیانی پێ گه‌وره که‌نه‌وه. بۆیه هه‌ر زۆر زوو نازناوی لاده‌رانیان له سه‌ر دانانه‌وه و به لاده‌ری کۆن و تازه ناویان ده‌ر کرد. تاقمی مه‌لا حه‌سن ره‌ستگار پێیان وا بوو که به فریو دانی مه‌لا عه‌وڵا ده‌توانن ره‌نگ و روویه‌کی تر به‌م جیابوونه‌وه‌یان بده‌ن که به‌خۆشیه‌وه بۆ بیرورای گشتی ده‌رکه‌وت که ئه‌و پیلانه‌شیان وه‌ک پیلانه‌کانی تریان بوو به بڵقی سه‌ر ئاو له‌م کاره‌شیان دا نه‌ته‌نیا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون به‌ڵکوو تووشی شکه‌ست‌و قه‌یران بوونه. خالید عه‌زیزی له هه‌وتووی رابردوو دا سه‌ردانی ئامریکای کرد و باسی ئه‌وه‌ی کردووهۆ که گۆیا کاربه‌ده‌ستانی ئامریکایی دیوه. بۆ ئاگاداری ئێوه ئه‌و هه‌وتووی ئه‌و له ئامریکا بوو هه‌موو ئیداراتی ده‌وله‌تی داخرابوون چوونکه له پشوودانی به‌هاری و جێژنی مه‌سیحی دابوون. هه‌موو ساڵێ له هه‌وه‌ڵی ئا‌پریل بۆ یه‌ک هه‌وتوو پشووی به‌هاری را ده‌گه‌یه‌ندرێ و هه‌موو ئیداره‌یه‌ک داده‌خرێ. به بۆچوونی من ره‌نگه دیسان بۆ دیدار له‌گه‌ل کوری شای یانی ره‌زا په‌هله‌وی هاتبێ بۆ ئه‌مریکا. پێشه‌وا ئه‌مریکا، |