هۆلۆكاست


Holocaust
The Holocaust was the murder of six million Jews, including two million children. Holocaust denial is a second murder of those same six million. First their lives were extinguished; then their deaths. A person who denies the Holocaust becomes part of the crime of the Holocaust itself
هۆلۆكاست
بۆیه‌كه‌م جار له ساڵى 1942دا ئه‌م وشه‌یه به‌كارهیَنرا بۆ وه‌سفكردنى ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى كه هیتله‌ر له گه‌ڵ جوله‌كه‌كانى ئه‌ڵمانیادا ده‌یكرد، به‌لاَم تاوه‌كو په‌نجاكانیش ئه‌و وشه‌یه ره‌واجى په‌یدا نه‌كرد، له هه‌فتاكان به‌ولاوه زاراوه‌ى هۆلۆكاست ته‌نیا بۆ ئه‌و قرِكردنه به‌كارده‌هیَنریَت كه جوله‌كه‌كانى ئه‌ڵمانیا له سه‌رده‌ستى نازییه‌كان توشى هاتن. ته‌نانه‌ت خودى جوله‌كه‌كانیش له سالاَنى چله‌كاندا وشه‌ى (شه‌وا)یان به‌كارده‌هیَنا، ئه‌و وشه‌یه له ته‌ورات وه‌رگیراوه‌و ماناى كاره‌سات ده‌گه‌یه‌نیَت. چه‌ندین هۆلۆكۆستى تریش هه‌یه بۆ نموونه هۆلۆكۆستى ئاسیاییه‌كان كه له وه‌سفى باروگوزه‌رانى دانیشتوانى دورگه‌كانى زه‌ریاى ئارام و رۆژهه‌لاَتى ئاسیاى دوور له كاتى داگیركارییه‌كانى ژاپۆن. هه‌روه‌ها هۆلۆكۆستى ره‌ش له وه‌سفى مردنى هه‌زاران كۆیله‌ى ره‌ش له كاتى گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌مریكا. جگه له‌وه هۆلۆكۆستى چینییه‌كان بۆ وه‌سفكردنى بارودۆخى ژیانى چینییه‌كان به ده‌ستى ژاپۆنییه‌كان. به‌لاَم وه‌ك وتمان ئیَستا زاراوه‌ى هۆلۆكۆست ته‌نیا بۆ ئه‌و په‌لامارانه به‌كاردیَت كه له كاتى جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا نازییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان دژ به جوله‌كه‌كان ئه‌نجامیاندا.
Hitler Nejadئينكاركردنى هۆلۆكۆست به ديارده‌يه‌كى نوىَ له جيهانى عه‌ره‌بى وئيسلاميدا داده‌نرێت ئه‌گه‌ر به‌راوردى كه‌ين به‌و ره‌وته‌ى له رۆژئاوادا هه‌يه. به‌م دوايانه هه‌ندێك وڵاتى وه‌ك ئيران وسورياو بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس له فه‌ڵه‌ستين ده‌ستيان داوه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره بۆچوونانه. له ئۆگستى 2002 له سه‌نته‌رى زايد له ئه‌بوو زه‌بى كۆنگره‌يه‌ك به سه‌رپه‌رشتى سوڵتان زايد ئال نهيان به‌سترا وبه‌وه وه‌سف كرا كارده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆچوونانه‌ى كه راستى مێژوويى هۆلۆكۆست ره‌د ده‌كاته‌وه. عه‌بدول عه‌زيز ره‌نتيسى يه‌كێكه له‌نو ناوه ديارانه‌ى كه راستى ودروستى هۆلۆكۆست به درۆ ده‌خاته‌وه. له كانونى يه‌كه‌مى 2005دا محمود احمدى نه‌ژادى سه‌رۆكى ئێرانيش ووتى ئامانج له ئه‌فسانه‌ى هۆلۆكۆست ئه‌وه بوو ده‌وڵه‌تى ئيسرائيل دروست بكرێت. پێويسته بگوترێت ئينكاركردنى هۆلۆكۆست له فه‌ره‌نسا وبه‌لجيكاو ئه‌ڵمانياونه‌مسا ورمانيا وسلۆفاكيا وليتوانيا وپۆڵه‌نداو چيك تاوانه‌و ياسا سزاى له سه‌ر داناوه.