ئاکامى گه‌ڕانه‌وه
ئاکامى گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
ئاگاداربووم که پاش که‌متر له ٤مانگ له دابرانى به‌رێزتان له ریزه‌کانى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران هه‌ڵوێستى گه‌ڕانه‌وه‌تان گرتۆته‌به‌ر بۆناو ریزه‌کانى حیزب ، بىَ شک هه‌ڵوێستى ئاوا زۆر جێگاى رێزه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌رسورمانه ئه‌وه‌یه‌که ،له‌و ماوه کورته‌دا که هێشتا حه‌دیه‌تان هه‌ڵنه‌هاتووه و زامه‌کانى دڵى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان له‌وهه‌ڵوێسته‌تان ساریژ نه‌بۆته‌وه و هێشتائاوبه ئاگر دانه‌کراوه و ته‌ندوریش سارد نه‌بۆته‌وه ده‌بىَ چى قه‌ومابێت که له‌بڕیارکه‌تان پاشگه‌ز بونه‌وه! له‌بوارى ئیحساسات ه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئاکارى گه‌ڕانه‌وه‌تان بکه‌ین، جێگاى دڵخۆشیه ،ته‌بایى و یه‌ک ریزى زورَخوشه و ناته‌بایى و دابڕانتان ئه‌گه‌ر که‌میشن هه‌رناخۆشه ،به‌ڵام ئاگه‌ر بچینه ناو بنچ و بناوانى گرفته‌که و له بوارى مه‌نتقى سه‌یرى ئاکارى گه‌ڕنه‌وه‌تان بکه‌ین هیچ هۆکارێکى سیاسى به‌رچاو و ده‌ره‌تانى گونجاو نابینرێت وهیچ بار‌و دۆخێکى له‌بار له ناوپێشمه‌رگه‌کانى لاوى که‌م ئه‌زمونى تازه به سه‌ر یه‌ک هه‌َڵپرژاو به دى ناکرێت، یان ده‌بێت پاش دابڕانتان گۆڕانکارى به‌سه‌ر بیروڕاى ئه‌ندامه‌کانتان داهاتبێت ،و به‌کرده‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتبێت که درۆتان له‌گه‌ڵ کردون و قسه و به‌ڵێنى نوێ بوونه‌وه‌تان هه‌مو چه‌واشه‌کارى بوون و نه‌بوونى ئازادى وـ ـ ـ ـ له ریزه‌کانى حیزب هه‌ڵبه‌ستراو بوون ـ یان ده‌بێت دواى جیا بوونه‌وه‌تان گۆڕانکارى به‌رچاو به سه‌ر ته‌رکیبى سه‌رکردایه‌تى حیزب دا هاتبێت ،یان بیر وڕایان سه‌باره‌ت به ئێوه گۆڕابێت ، به‌ڵام نه‌گۆڕانى به‌رچاو له سه‌ر کردایه‌تى حیزب به‌دى ده‌کرێت ،نه به‌وجۆره‌ى له پلۆنیۆمى نائاسایى دا ده‌رکه‌وت بیر‌و راى حیزب گۆڕاوه‌ـ ئه‌گه‌ر ده‌لێن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌ویى رێگاى گه‌رَانه‌وه و یه‌ک ریزیمان هه‌ڵبژاردووه ،یه‌که‌م :قه‌ت رێگاى گه‌ڕانه‌وه‌تان نه‌گیراوه وبه پێى بڕیارى حیزب هه‌ر کام له ئێوه ده‌توانن تا ٦ مان گ به خاوه‌نایه‌تى هه‌مووپله‌و پایه‌ى پێشوتان له رێگاى داواکارى تاکه‌که‌سه‌ى بگه‌رێنه‌وه ناو ریزه کانى حیزب ودواى به‌سه‌ر چوونى ماوه‌که‌ش به مه‌رجى تایبه‌ت ده‌رگاى حیزب هه‌ر ئاواڵه‌یه،دووه‌م:بۆ به‌ر له جیابوونه‌وه‌تان به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ییتان له‌به‌ر چاو نه‌ده‌گرت ، حالا چرا؟ ئێستا پاش ئه‌وه‌ى دوژمنانى نه‌ته‌وه‌ى کوردتان به حیزب خۆشه‌ویستى خه‌ڵک خۆش کرد و ته‌واوى نهێنیه‌کانى ناو ماڵتان له ده‌ره‌وه هه‌ڵرشت ،ئه‌وه‌ى نه‌ده‌بوو بیکه‌ن و بیڵه‌ن ، کردتان ،تۆ بڵه‌ى ئه‌گه‌ر سه‌رتان وه به‌ردى ئه‌لحه‌د نه‌که‌وتبا ،ئه‌گه‌ر به بن به‌ست نه‌گه‌یشتبان،رێگاى گه‌رانه‌وه‌تان هه‌ڵده‌بژارد؟چوون ئه‌گه‌ر ر ۆژیک بیرتان له گه‌ڕانه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى کردبا ،له هه‌ڵسوکه‌وتى دواى دابڕنتاندا شتێکتان تێدا ده هێشته‌وه ، که دواى گه‌ڕانه‌وه‌تان ، ڕوتان هه‌با ،چاو له چاوى هاو سه‌نگه‌رانى پێشوتان بکه‌ن ـ ئه‌وه حیزبى دێموکراته،، که بیر له به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وایه‌تى ده‌کاته‌وه و له گه‌رمه‌ى ته‌ندوورى دابرانتاندا، برَیارى گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ ناو ریزه‌کانى حیزب له پلۆنیۆم دا په‌سه‌ند ده‌کات، بىَ شک ئه‌و حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه له هه‌ڵسوکه‌تى دواى دابڕانتانیش دا ڕه‌چاوى هه‌موو شتێک ده‌کات، قه‌ت کارێک ناکات که دواى گه‌ڕانه‌وه‌تان چاوى له‌به‌رتان هه‌ڵ نه‌یه‌ت و هه‌ڵه‌و نهێنییه‌کانتان نه‌بینن که ته‌نیا خۆتان ده‌زانن چین ،تا کاتى خۆى پارێزراو ده‌بێت ـ نه‌ک ئێوه ،که دواى دابرانتان ده‌ستتان له هه‌موو کونێک راکرد ،هه‌موو ئه‌سول و پره‌نسیپى حیزبتان به‌زاند ،په‌ناتان بۆ کۆمه‌ڵى ئیسلامى و پژاکى سه‌ر به په‌که‌که برد ،به‌ڵام ئه‌ویش بىَ سوود بووـ
ئێستا به خۆشێوه ره‌وتى وت‌و وێژ به مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌تان په‌سه‌ند ده‌کرێت ،به‌ڵام فکر ناکه‌ن ئه‌گه‌ر ئاکامى گه‌رانه‌وه‌تان وه‌کو پێش‌و ،پێش به ڕه‌وتى خه‌باتى حیزبه‌که‌مان بگرێت و به تاقم و ده‌سته بمێنه‌وه وله ناو ریزه‌کانى حیزبى دێموکرات‌دا، هه‌م به‌شدارى ده‌سه‌ڵات بن و خۆشتان به ئۆپۆزسیۆن بزانن ،ئه‌وه دیسان کاره‌ساته ونه‌ک هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌تان ،له به‌رژه‌ندى گشتى دا نابێت ،بگره له لایه‌ک ئه‌گه‌رى پێک هه‌ڵپڕژانى هێندێک پێِشمه‌رگه‌ى لاوى که‌م ئه‌زمون هه‌یه، که گرفت دروست بکه‌ن و له‌لایه‌کى تر ره‌وتى مودیریه‌ت کز بکات ، به چه‌شنێک وه‌کو پێش‌و نه‌کرێت ته‌نانه‌ت جاش و تاوانبارى سه‌ربه رێژیمیش که‌به مه‌به‌ستى کرده‌وه‌ى ترۆریستى له‌لایه‌ن رێژیم ڕه‌وانه کرابن ،سه‌زا بدریِن و سه‌رله‌نوىَ پشتگیرى بکرێن وته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رخۆشیان دانیان به تاوانیان دانابێت ،پاساوى ئه‌شکه‌نجه دانانیان بۆ بێننه‌وه، وسه‌دان گرفتى ترـ ـ ـ
وله ئاکامى گه‌ڕانه‌وه‌تاندا ، حیزب له خه‌بات و چالا کى به دژى رێژیم به‌رده‌وام بێت و ئێوه نه‌ک هه‌ر هاوکار نه‌بن ،بگره ببنه کۆسپ و رێگر له به‌رده‌م به‌رێوه چونى خه‌بات ،پلۆنیۆمه‌کان ته‌حریم بکه‌ن و تاقم و ده‌سته بازى و ناوچه‌گه‌رایى په‌ره پێبده‌نه‌وه ،
ئه‌و کات گه‌ڕانه‌وه‌تان ئه‌گه‌ر له‌بوارى ئیحساساته‌وه ،دڵخۆشکه‌ر بێت ،له ناوه‌ڕۆکدا تێکده‌ر ده‌بێت،و له به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى دا نابێت، ئه‌گه‌ربه راستى هۆکارى گه‌ڕانه‌وه‌تان ،نه‌ته‌وه‌ییه بۆ به هه‌مان پله و پایه‌ى پێش‌و به تاکه‌که‌س ناگه‌رێنه‌وه سه‌ر شوێنه‌کانى خۆتان ؟، بىَ شک ئه‌و که‌سانه ،له ناو کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستاندا وشه‌ى لاده‌ریان لىَ ده‌شۆرێت ه‌وه ،و وه‌فا دارى پترى خۆیان به رێبازى شه‌هیدانى رێبه‌ر به کرده‌وه زیاتر ده‌سه‌لمێنن و له ناو هاو سه‌نگه‌رانیان دا به رێزتر ده‌بن،چوون گه‌ڕانه‌وه‌ى براده‌ران بۆ ناو ریزه‌کانى حیزب‌دا ،زوو یان دره‌نگ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ـ ده‌ست پێشخه‌ری ڕوسوریتانه.
ره‌ندۆڵه Email rendole@yahoo.com
سەرچاوە http://peshmergekan.eu/index.php?id=126