| راگه‌يه‌ندراوى هاوبه‌شى حيزب و رێكخراوه كوردستانیيه‌كان | گه‌لانى نيشتمانپه‌روه‌ر و دیموكرات و ئاشتيخواز! نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لى كوردستان! له كاتێك كه له جيهاندا ئاڵوگۆڕى گرینگ روو ده‌ده‌ن، رێز له دیموكراسى و مافى مرۆڤ، له روانگه‌ى جياواز و پاراستنى قانوون و داواكارى گه‌لان ده‌گیرێ، رێژیمى توركيه به دژى ئه‌و به‌ها و نرخانه راده‌وه‌ستێ و به مافى خۆى ده‌زانێ به بيانووى بێبنه‌ماى وه‌ك پاراستنى مافى توركمه‌نه‌كان له عێراقدا، ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى نێوخۆيى ده‌وڵه‌تێكى سه‌روه‌ر بكات. ئه‌مه له كاتێك دايه كه له عێراق مافه نه‌ته‌وايه‌تى و دێموكراتيكه‌كان چه‌سپاون و ده‌سته‌به‌ر كراون، نوێنه‌رى توركمه‌نه‌كان له پارلمانى عێراق و كوردستاندا هه‌يه و له پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستانيشدا مافه‌كانيان ده‌ستنيشان كراوه.ئه‌م حيزب و رێكخراوانه‌ى خواره‌وه پرسيار ده‌كه‌ن چۆن توركيه ماف به‌خۆى ده‌دات به بيانووى كێشه‌ى كه‌ركووك كه شارێكى به ناسنامه كوردستانیيه، ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى نێوخۆيى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌رى ده‌كات له حاڵێكدا كه له مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراقدا شكڵى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كه‌ركووك ديارى كراوه و ده‌ستوورى نوێى عێراق له لايه‌ن زۆربه‌ى گه‌لانى عێراقه‌وه په‌سند كراوه. توركيه بۆخۆى خاوه‌نى كێشه‌يه‌كى زۆره. يه‌كيان كێشه‌ى نه‌ته‌وايه‌تيى كورده‌كانى باكووره كه مه‌سه‌له‌ى 30 ميليۆن كورده. كورد له توركيه له هه‌موو مافه نه‌ته‌وايه‌تى و دێموكراتيكه‌كانى بێبه‌شه. باشتر ئه‌وه‌يه توركيه له جياتى بيركردنه‌وه له وه‌زعى توركمه‌نه‌كانى عێراق كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد به شێوه‌ى دێموكراتيك و ئاشتيانه له وڵاَتى خۆیدا چاره‌سه‌ر بكات. به‌تايبه‌تى كه سياسه‌تى هه‌رِه‌شه و گوڕه‌شه و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌نديى كورد و تورك ناكات. ئێمه ژماره‌يه‌ك له حيزبه‌كانى كورد و كوردستانى، كه ناوه‌كانيان له ژێره‌وه هاتووه، ده‌ستتێوه‌ردانى غه‌ير قانوونى توركيه له كاروبارى نێوخۆيى عێراق و كوردستان مه‌حكووم ده‌كه‌ين و داوا له رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كيه‌تيى ئوروپا و هێزه هاوپه‌يمانه‌كان، كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ييه‌كانى مافى مرۆڤ و ئاشتيخواز ده‌كه‌ين كه له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى توركيه و ده‌وڵه‌ته‌كانى ديكه‌ى ناوچه وه‌ك ئێران و سوريه كه نايانه‌وێ ئاشتى و ئارامى له ناوچه‌دا جێ‌گير بێ، رابوه‌ستن. ئێمه سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى توركيه له كوردستانى عێراق، پشتيوانيى له هه‌ڵوێستى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين و هه‌ڵوێستى ئه‌وان سه‌باره‌ت به كێشه‌ى كورد له كوردستان، وه‌ك هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌زانين. ئێمه هێرش و بێحورمه‌تیيه ناسياسیيه‌كانى كاربه‌ده‌ستان، سياسه‌تمه‌داران و ميدياكانى تورك له سه‌ر به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێم مه‌حكووم ده‌كه‌ين. حيزبى دێموكراتى كوردستانى ئێران (PDKI) پارتى ئازادیى كوردستان (PAK) پارتى ئازادى كورد له سوريه پارتى دێموكراتى كورد له سوريه (EL-Parti) پارتى دێموكراتى كوردستان (PDK) ـ باكوور
پارتى پێشڤه‌چوونى دێموكراتى كورد له سوريه پارتى سۆسياليستى كوردستان (PSK) پارتى وڵاتپارێزى كوردستان (PWK) پارتى يه‌كيه‌تيى كورد له سوريه پارتى يه‌كيه‌تيى دێموكراتى كورد له سوريه رێكه‌وتنى دێموكراتى كورد له سوريه
| | |
|
|