بارزانی و کوردستان
سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان ئێمه ده‌ست له كاروباری هیچ ده‌وڵه‌تێك وه‌رناده‌ین و ده‌ستتێوه‌ردانی هیچ ده‌وڵه‌تێكیش قه‌بوڵ ناكه‌ین:

سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان، ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی که له كه‌ناڵی العربیه دا ئه‌نجامی دابوو، ڕایگه‌یاند: ڕاسته من ئه‌و قسانه‌م له 26 مانگی دووی ئه‌مساڵدا كردووه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵوێستی جێگیری ئێمه‌یه، ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه ئێمه ده‌ست له كاروباری هیچ ده‌وڵه‌تێك وه‌رناده‌ین و ده‌ستتێوه‌ردانی هیچ ده‌وڵه‌تێكیش له كاروبارماندا قه‌بوڵ ناكه‌ین، هه‌ڕه‌شه له هیچ ده‌وڵه‌تێك ناكه‌ین و هه‌ڕه‌شه‌ی هیچ ده‌وڵه‌تێكیش قه‌بوڵ ناكه‌ین. من نه‌مگوتووه ده‌ست له کاری هیچ شارێكی توركیا وه‌رده‌ده‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه پێم سه‌یره به‌رپرسانی توركیا چۆن پێیان ناخۆشه كه‌س باسی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباریان بكات، له كاتێكدا خۆیان ده‌ست له كاروباری ووڵاتێكی دیكه وه‌ر ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ماده‌ی 140 ش ڕایگه‌یاند: پێویسته ماده‌ی140ی ده‌ستووری عێراق له كات خۆیدا جێبه‌جێ بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه جێبه‌جێنه‌كردنی كاریگه‌رێتی خراپی ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی ئاڵای عێراق، بارزانی ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئاڵایه‌ی سێ ئه‌ستێره‌كه‌ی تێدایه، ئاڵای عێراق نییه و ئاڵای حزبی به‌عسه، چونكه سێ ئه‌ستێره‌كه ناونیشانێکه بۆ دروشمه‌كانی حزبی به‌عس. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه‌ی سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسمداین، تا ئاڵایه‌كی نوێ بۆ عێراق بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت. ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بێ هه‌ڵكردنی ئاڵای سه‌رده‌می مه‌له‌كیشمان قبوڵه، چونكه ئه‌ویش ئاماژه‌یه‌كی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی له عێراق تێدایه.
هاوکات بۆ پیشتیوانی کردنی سه‌رۆکی هه‌رێم. بڕیاروایه ئه‌وڕۆ مامۆستایان و قوتابیانی هه‌ولێر خۆپێشاندانێک ڕێک بخه‌ن.