وتەکانی بارزانی و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌ردۆغان
وتەکانی بارزانی و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌ردۆغان 
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی فدراڵی باشوری کوردستان له وتووێژێکدا له گه‌ل کاناڵی ئه‌ڵعه‌ره‌بییه، گووتی گه‌ر تورکیا باسی که‌رکوک بکات ئێمه‌ش باسی ئامه‌د ده‌که‌ین.
ئه‌م قسه‌یه‌ی بارزانی له‌رزه‌ی له ئامریکا‌و تورکیا هێنا.
مه‌ککۆڕمه‌ک، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵیت: قسه‌کانی بارزانی یارمه‌تی کێشه‌کانی عێراق و تورکیا و پ.ک.ک ناکات.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له وتووێژێکی چاپه‌مه‌نی دا له ئه‌نکارا، رایگه‌یاند بوو که بارزانی با تووڕه‌یی تورکیا نه‌وروژێنێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کرد که بارزانی نه‌ده‌بوایه ئه‌م قسانه‌ی بکردایه، چونکه زۆر له خۆی گه‌وره‌ترن و بارزانی سنوره‌کانی به‌زاندووه و با باش بزانێت که به‌م قسانه‌ی تووره‌یی تورکیا ده‌وروژێنێت.
هاوکات ئه‌مرۆ، قه‌سکه‌ری کۆشکی سپی لێدوانێکی له‌سه‌ر وه‌ته‌کانی بارزانی دا.
قسه‌که‌رى کۆشکى سپى، داخى خۆى ده‌ربڕى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى که‌بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێم، ئاراسته‌ى تورکیاى کرد بوو. جون ماکورماک قسه‌که‌رى ڕه‌سمى کۆشکى سپی ووتى به‌ڕاستى ئه‌م جۆره لێداوانانه مایه‌ى داخه و به‌هیچ جۆرێک هاریکارى عێراق و تورکیا ناباته پێشێ و ووتیشى باشتر وایه سه‌رکرده عێراقیه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر باشکردنى په‌یوه‌ندیه‌کانیان بکه‌ن له‌گه‌ڵ تورکیادا، تاوه‌کو باشتر بـگه‌ن به‌ئامانجى عێراقێکى هێمن و ئارام.
جێگاى باسه، سه‌رۆکى هه‌رێم، له‌میانه‌ى چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له‌تورکیا کرد که ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ربدانێکی که‌رکوک بکرێت ئیمه‌ش ده‌ستوه‌رده‌ده‌ینه مه‌سه‌له‌ى کورد له‌دیاربه‌کر.
ئه‌وه بوو دوێنێ ئه‌ردۆغان كه له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان ده‌كرد و ره‌تی قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی کو‌ردستانی دایه‌وه كه ده‌ڵێت هانی پارێزگاكانی زۆرینه‌ی كوردی توركیا ده‌ده‌ن له دژی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر توركیا ته‌داخولی كه‌ركوكی كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وتی نه ده‌بوایه به‌ڕێز بارزانی ئه‌و قسانه‌ی بكردبایه چونكه زۆر له خۆی گه‌وره‌ترن، هه‌موو سنوره‌كانی به‌زاندوه و له‌سه‌رێتی كه توره‌یی توركیا نه‌وروژێنێ.