سیمیناری "راگەیاندن"

سمیناری  به‌شی راگه‌یاندن به‌ سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات!

له‌ رۆژه‌کانی 7 و 8 ی ئاڤریڵی 2007دا، به‌شی راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ هاوکاری کۆمیته‌ی حیزب له‌ نۆرویژ له‌ Fjerdingby skoleی ده‌ره‌وه‌ی شاری ئۆسلۆ، به‌ مه‌به‌ستی گفتگۆ کردن له‌ سه‌ر شێوه‌ی راگه‌یاندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و بۆ چالاکتر کردنی ئه‌و به‌شه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سیمینارێکی دوو رۆژه‌ی به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ هاوڕییانی حیزبی که‌ له‌ وڵاتانی ئورووپایی، ئامریکا و کاناداوه‌ هاتبوون،  پێکهێنا.
 رۆژی شه‌ممه‌،7/4/2007، کاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌ڕۆ، سیمینار به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی به‌ یادی شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان به‌ ره‌سمی کرایه‌وه. ‌هاوڕێ  کاک قادر ئه‌لیاسی به‌ نوێنه‌رایه‌تی کومیته‌ی حیزب له‌ نۆروێژ  وته‌ی به‌خێرهێنانی به‌شدارانی سمیناری پێشکه‌ش کرد. له‌ دوای وته‌ی به‌خێرهاتن، ده‌رگا بۆ کۆڕگێڕانی سیمینار به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌ کرایه‌وه‌:
1.   باسێک له‌ سه‌ر راگه‌یاندن و ئه‌رکه‌کانی  له‌ لایه‌ن  کاک مه‌جید حه‌قی
 
2.   راگه‌یاندنی حیزبی و ناوه‌رۆک و شکڵه‌کانی له‌ لایه‌ن کاک برایم لاجانی
3.   ماڵپه‌ڕه‌کانی حیزبی و شیوه‌ی به‌ڕیوه‌بردن و  به‌ شی ته‌کنیکی ماڵپه‌ڕه‌کان له‌ لایه‌ن کاک شه‌ریف بێهرووز
4.   ده‌نگ و باس و راپۆرت له‌ لایه‌ن کاک عه‌بدوڵڵا حیجاب
له‌ رۆژی دووهه‌م ( یه‌کشه‌ممه‌،8/4/2007)دا، سیمینار له‌ کاتژمێر 10.15ی پێش نیوه‌ڕۆ به‌ شێوه‌ی خواره‌وه ‌درێژه‌ی به‌ کاره‌کانی دا
:
5.   ستاندارد کردنی راگه‌یاندنی حیزبی  له‌ لایه‌ن کاک مێهران ئیبراهیمی
6.   له‌ به‌شێکی تری سیمیناردا کاک ئه‌سعه‌د فه‌تاحی ئه‌ندامی یه‌کێتی خوێندکاران، کۆمه‌ڵێک راو و بۆچوون و ره‌خنه ‌و پێشنیاری له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی حیزبی و جیاوازی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ له‌ گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه‌کانی وڵاتانی ئورووپایی ده‌ست نیشان کرد.
له‌ کۆتایی باسه‌کان دا هاوڕێیان به‌ سه‌ر چوار گرووپدا دابه‌ش کران و هه‌ر گرووپه‌ دوای 1 کاتژمێر و نیو له‌مه‌ڕ ئه‌و به‌شانه‌ی سه‌ره‌وه،‌ سه‌رنج و پێشنیاری خۆی به‌ شیوه‌یه‌کی رێک و پێک فورموله‌ کرد و پێشکه‌شی به‌شدارانی سیمیناری کرد. ئه‌م شێوه‌ به‌شدارییه‌ له‌ لایه‌ک باسه‌کانی سیمیناری ده‌وڵه‌مه‌ندکرد و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌شداران به‌ شیوه‌یه‌کی چالاک به‌شداری باسه‌کانی سیمینار بوون.
 دوایین به‌شی سیمینار دانرا بۆ‌ نرخاندنی زه‌حمه‌تی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی یه‌کیه‌تی لاوان و خوێندکاران که‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا کاتی خۆیان بۆ په‌زیرایی له‌ به‌شدارانی سیمینار ته‌رخان کردبوو. کۆمیته‌ی حیزب له‌ وڵاتی نوروێژ، وێڕای پێشکه‌ش کردنی شاخه‌ گوڵێک و له‌وحی رێزلێنان به‌ هه‌رکام له‌و ئازیزانه‌، داوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
سیمینار له‌ نێوچه‌پڵه‌ڕێزانی به‌شداراندا له‌ کاتژمێر 3 و نیوی پاش نیوه‌ڕۆ، به‌ سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی به‌ کاره‌کانی هێنا.
 کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نۆروێژ

 

 

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 242 له‌ 373 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو