کاک حه‌سه‌نی ره‌ستگار له درێژه‌ی کاره‌دیپڵۆماسی‌یه‌که‌ی و له ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی که‌م وێنه‌دا سه‌ردانی به‌رێز موهه‌ندیسی حاجی ئه‌حمه‌دی که‌سی یه‌که‌می په‌ژاک له باره‌گای ته‌له‌ڤزیۆنی رۆژ تێ ڤێ داکرد.له‌م دیداره چاره‌نووس سازه‌دا به‌رێزیان وێڕای گوێراگرتن له نه‌زه‌رات و وته نه‌پێژراوه‌کانی ئاغای ئه‌حمه‌دی، پرسه‌هه‌نۆکه‌یی و مه‌سه‌له پێوه‌ندی داره‌کان به کێشه‌ی ره‌وای گه‌لی کورده‌وه یان خسته به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه و سه‌ره‌نجام دوای گۆرینه‌وه‌ی بیروراکانیان ، له که‌ش و هه‌وایه‌کی دۆستانه‌دا کۆتایی یان به سه‌ردانه‌که‌یان هێنا. شایانی باسه که هه‌واڵی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌رێزیان هه‌ر زۆر زوو ده‌نگی دایه‌وه و خه‌ڵكی به تێبینی‌یه‌وه باسیان له‌م کاره‌ی به‌رێزیان ده‌کرد. له په‌راوێزی ئه‌و هه‌واڵه‌وه: به‌ڵێ تاقمی کاک حه‌سه‌نی ره‌ستگار، له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان دا به‌رێز مامۆستاعه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده تا به‌رله جیابوونوه‌یان له حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران په‌ژاکیان وه‌ک رێکخراوێکی گوماناوی و به به‌رهه‌می ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانی په‌که که له کاروباره‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌زانی و قه‌ت ئاماده‌نه‌بوون ته‌نانه‌ت به‌نهێنیش له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌دا باسی دۆستایه‌تی و نزیک بوونه‌وه‌و به‌ره‌و...... بکه‌ن .چده‌گا به‌وه‌ی که‌له به‌رنامه‌یه‌کی زیندووی ته‌له‌ڤزیۆنی دا باس له پێک هێنانی به‌ره‌وه بکه‌ن. ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌موو که‌سێکی نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئازادیخواز حه‌ز له دۆستایه‌تی و برایه‌تی و نزیک بوونه‌وه‌ی حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن، ره‌نگه شتێکی تازه‌م نه‌گوتبێ، چونکه خه‌ڵکی کوردستان هه‌میشه خوازیاری یه‌کیه‌تی و بریایه‌تی له نێوان حیزب و رێکخراوه‌کان دابووه و بۆ ئه‌و جۆره یه‌کیه‌تییه‌ش هه‌میشه به په‌رۆش بووه. به‌ڵام ئایا په‌ژاک ئاڵ و گۆرێکی به‌سه‌رداهاتووه یان ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاو نه‌تان با ده‌ست بۆ چیلکه‌ش درێژ ده‌که‌ن تا خۆتانی پێبگرنه‌وه؟! ئێوه که خۆتان کۆنگره‌و کۆنفرانس و .... پرێنسیپه‌کانی حیزب تان داناوه و .. پاشان له حیزب دا مانتان گرت و هه‌موو که‌م کاری و کارشکێنێکتان له پێناو کورسی دا به‌ره‌وا ده‌زانی و ... له دوایشدا کۆمه‌ڵێک داواکاریتان هێنایه گۆر (که له خواره‌وه‌دا باسی یه‌ک دووه‌کیان ده‌که‌م) و حیزب تان وادارکرد که به‌شێک له‌و داواکاریانه‌تان بۆ جێبه‌جی بکات که‌له کاتێکدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌و پێره‌وی حیزب دا ناته‌با بوون به‌لام به‌و حاڵه‌ش ئاماده‌نه‌بوون تا کۆنگره‌ی چارده ، که له‌سه‌ر پێشنیاری دۆستێک قه‌راربوو کۆنگره ساڵ و نیوێکیش پێشبخرێت که‌چی هه‌رئاماده‌نه‌بوون له حیزب دا بمێنه‌وه و کاربکه‌ن. ئێوه داواتان ده‌کرد که حیزب له رێگای شه‌ش که‌سه‌وه به‌ڕێوه بچێ واته سێ که‌س له ئێوه‌و سێ که‌سیش له رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی سێزده.واته په‌نجا به په‌نجا. لێره‌دابوو که ئێوه سه‌لاعییه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌شرعییه‌تی کۆنگره‌تان ده‌خسته لاوه و له حیزبێکی واحید دا ده‌تان هه‌ویست ئه‌زموونی تاقی کراوه و سه‌رنه‌که‌وتوو ی فیفتی به فیفتی جارێکی دیکه به‌کار بێننه‌وه. به‌ڵێ ئێوه ده‌تانگوت ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌ندامانی کۆمیته‌کان ئینتسابی دیاری بکرێن، له کاتێکدا ئێوه خۆتان به دێمۆکرات ده‌زانن و باوه‌رتان به مافی هه‌ڵبژاردن و مافی وه‌ک یه‌ک هه‌یه!! ئایا بۆخۆتان ئاماده‌ن ئێستا ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه‌یه به‌کار بێنن و له کرده‌وه‌دا په‌یره‌وی لێبکه‌ن؟! یان هه‌موو بیانۆکه‌تان هه‌ر بۆ جودانه‌وه له حیزب دا بوو؟ به‌هه‌ر حاڵ بۆ ئاوڕێک له مێژوو ناده‌نه‌وه‌و چاوێک به مێژووی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان دا ناگێڕنه‌وه، کاتێک به‌ڕێز مام جه‌لال و هاوڕێیانی نه‌یان توانی له نێو پارتی دێمۆکراتی کوردستان دا دڕێژه به خه‌بات و تێکۆشان بده‌ن هاتن یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان یان دامه‌زراند که ئێستا ده‌یبینین که یه‌کێک له پارته‌هه‌ره‌سه‌رکی‌یه‌کانی کوردستانه ئه‌وه له کاتێک دا بوو که به‌رێز مام جه‌لال ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی پارتی دێمۆکراتیش بوو. یان ئاوڕێک له مێژووی حیزب و رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ( لاده‌ران) ی خۆتان بده‌نه‌وه و زیانه‌کانی بژمێرن. قسه زۆرن به‌ڵام به‌و چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه کۆتایی به باسه‌که‌م دێنم: مه‌ترسن ئه‌و لافاوه‌ی هه‌ڵی گرتوون ناتان خنکێنێ، چونکه گه‌له‌که‌مان ناحه‌زی زۆرن.به‌ڵام ئێوه که به‌شێکی زۆرتان ته‌واوی ژیان و عومرتان له پێناوی خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتیمان دا سه‌رف کردووه، وه‌رن رێز له‌و فیداکاری و شانازیانه‌تان بگرن و ناوێکی دیکه له‌سه‌ر خۆتان دانێن. ئه‌وکاته‌یه که خه‌ڵک پێشوازیتان لێده‌که‌ن و ئێوه‌ش پێویست ناکات ده‌ست بۆ چیلکه‌ش به‌رن تا خۆتانی پێ بگرنه‌وه. سوله‌یمان نه‌ڵۆسیkhakelewe.com
|
|