بۆ " قازیی" نه‌مر
| بۆ قازیی نه‌مر..... پێشکه‌شه به 10ی خاکه‌لێوه، ڕۆژی شه‌هیدان |
| ئاکۆ ئه‌لیاسی با هه‌موومان به‌رماڵی نوێژ بۆ ئه‌ستێره سینگ سووره‌کان ڕابخه‌ین و سه‌ری کڕنۆش له‌هه‌مبه‌ری پشکووتنی خونچه‌ی زامه سووره‌کانی دڵی مێژوو دانه‌وێنین باوه‌ش بکه‌ین به ئاسمانی ئه‌و شه‌وانه‌ی گوڵه‌ستێره‌ی زریکه‌ی زام و شیله‌ی خه‌نده‌ی دوا ڕۆژی دوور ده‌بارێنن خاکه‌لێوه! ده‌رسی ژیان و فیداکاری ده‌ڵێته‌وه سه‌ری هه‌ڵواسراوی قازی ئایه‌تی به‌خوێن نووسراوی مێژووی کورده و چوارچرا شاهیدێکه و هه‌موو ساڵێک، به‌به‌رۆکی به‌هاره‌وه وه‌ک سروودی ڕاچه‌نین و هه‌ستانه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌عره‌ی |