دادگای‌ لاهه‌‌

برینداربووانی‌ كیمیابارانی‌ سه‌رده‌شت‌و بانه‌ له‌ دادگای‌ لاهه‌‌دا به‌شداریی‌ ده‌كه‌ن

كوردستان میدیا:  چواركه‌س له‌ بریندارانی‌ كیمیابارانی‌ سه‌رده‌شت‌و بانه‌‌و دووكه‌س له‌ بریندارانی‌ دێهاتی‌ ئاڵوت سه‌ر به‌ بانه‌ بۆ دادگای‌ لاهه‌ بانگهێشت كران. عوسمان موزه‌یه‌ن ده‌بیری‌ كومیته‌ی‌ حقوقیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ داكوكی‌ له‌ مافی‌ بریندارانی‌ كیمیابارانی‌ سه‌رده‌شت وێرای‌ پشت‌ راست‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ وتی‌: به‌ پێی‌ دانیشتنه‌كانی‌ دادگا و لێكوڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كانی‌ فرانس ڤان‌رادی‌ هوڵه‌ندی‌ كه‌ فروشیاری‌ كه‌ره‌سه‌ی‌ به‌رهه‌م‌هێنانی‌ چه‌كی‌ شیمیایی‌ به‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ددامه‌ له‌ دادگای‌ لاهه‌‌دا مه‌حكووم كراو 15 ساڵ‌ زیندانی‌ بۆ بڕایه‌وه‌، به‌ڵام پارێزه‌ری‌ ناوبراو داوای‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌ی‌ تاوانباری‌ كردووه‌.
به‌رێز موزه‌یه‌ن درێژه‌ی‌ به‌ وته‌كانی‌ داو وتی‌: له‌سه‌ر بانگهێشتی‌ دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌، ساله‌ح عه‌زیز پوو ئه‌قده‌م، حه‌سه‌ن كه‌ریمی‌ واحێد، قادر مه‌ولان‌پوور، له‌یلا مه‌عروفپوور له‌ شاری‌ سه‌رده‌شت‌و عه‌بدوڵای‌ شه‌ریفی‌‌و چیمه‌ن حه‌سه‌ن‌زاده‌ له‌ ئاڵوتی‌ بانه‌ له‌ دادگای‌ لاهه‌‌دا به‌شداری‌ ده‌كه‌ن. جێگای‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌مین دانیشتنی‌ دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 13/1/1386 به‌رێوه‌ ده‌چێ‌ كه‌ به‌پی‌ ڕاگه‌یاندراوی‌ دادگا ئه‌و دانیشتنانه‌ پێنج تا حه‌وت رۆژ درێژه‌ ده‌كێشن.
رێزدار موزه‌یه‌ن وتی‌ هیواداره‌ جه‌نایه‌ته‌كانی‌‌تر كه‌ دژی‌ كورد كراون بۆ جیهان روون ببنه‌وه‌.

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 254 له‌ 373 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو