مەشقی هاوباش
ئیسرائیل وئامریکا بۆ به‌رگری له هێرشی مووشه‌کی ئێرانی وسووری مه‌شق ده‌که‌ن.
هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئیسرائیل وئامریکا به مه‌به‌ستی به‌رگری له ئه‌ه‌ری هێرشێکی ئێرانی وسووری به مووشه‌کی کوڵاو کیمیاوی وبایولۆژی، مه‌شقێکی هاوبه‌ش له ئاسمانی ئیسرائیل ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌واڵه‌کان رایانگه‌یاند که مه‌به‌ست له‌م مه‌شقکردنه، خۆ ئاماده کردنه له ئه‌گه‌ری هێرشێکی ئێرانی وسووری به مووشه‌کی ئاسمانی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئیسرائیل و ئامریکا. له‌و مه‌شقکردنه‌دا، مووشه‌کی دژ به ئارۆ وپاتریۆت 2 وبۆ یه‌که‌م جار سیستمی تادی بۆ به‌رگری وپاتریۆتی 3 وخیرایی وڵامدانه‌وه‌ی هێرشێکی مووشه‌کی دژ به ئیسرائیل تاقی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م مه‌شقه‌ی نێوان هێزه‌کانی ئیسرائیل وئامریکا، هه‌روه‌ها بۆ پته‌وکردنی ئاستی په‌یوه‌ندی وراگه‌یاندنی نێوان هه‌ردوولایه. ئه‌گه‌ری لێدانێکی ئامریکی_ئیسرائیلی هاوبه‌ش دژ به بنکه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ناوه‌کی ئێران، بابه‌تی سه‌ره‌کی هه‌واڵه‌کانی پێشوو بوو. جێی سه‌رنجه به هۆی به‌رده‌وامبوونی ئێران له پرۆگرامه ناوه‌کیه‌که‌ی، شوورای ئه‌منی جیهانی، له‌م هه‌فته‌یه‌دا به نیازه رێژه‌ی سزاکانی بۆ سه‌ر ئێران زیادبکا. به‌و بۆنه‌یه‌وه، ئیسرائیل رایگه‌یاند بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک، رۆژی سێ شه‌ممه په‌یامی وریابوونه‌وه وئاگادارکردنه‌وه له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئیسرائیل راده‌گەیه‌نرێت.
