هه‌ڕه‌شه‌ی ئیوانۆف له ئێران
هه‌ڕه‌شه‌ی ئیوانۆف له ئێران Nûçeyên Tishk TV
هه‌واڵنێری نووستی رایگه‌یاند: ئیئگۆر ئیوائوف ده‌بیری شوڕای ئه‌منیه‌تی روسیه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئیران وڵامی ویسته‌کانی ئاژانس نه‌داته‌وه، مه‌سه‌له‌که له شوڕای ئه‌منیه‌ت ده‌گاته ڕه‌ده‌ی سیاسی. ئیوانوف پێ داگری کرده‌وه که کۆمه‌ڵگای جیهانی ویست‌و خواسته‌کانی له مه‌ڕ ئێران یاساییه و له بڕیار نامه‌ی شوڕای حوکامی ئاژانسی نێو نه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیش دا نۆسراوه. ناوبراو له‌و بڕوایه دایه که هه‌موو مه‌سه‌له‌کان، وه‌ک ئه‌منیه‌تی ناوچه و ده‌ست پێ ڕاگه‌ییشتنی ئێران به که‌ره‌سته‌ی پێشکه‌وتوی ئه‌مڕویی ده‌بێ له به‌ر چاو بگیرێ، به‌ڵام ئیستا شه‌رتی ئه‌سڵی ڕاگرتنی پیتاندنه.
ئیگۆر ئیوانوف دوپاتی کرده‌وه که ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئێرانی ده‌ڵێن که ئه‌وان هیچ پلانێکی نیزامیان نیه، نابێ نیگه‌رانیان هه‌بێت.
هاوکات ناوبراو هێنایه‌وه بیر که مه‌سه‌له‌ی نه‌هیشتنی ده‌ست پێ ڕاگه‌ییشتن به چه‌کی ناوه‌کی ته‌نیا بۆ ئێران نیه و کێشه‌ی هه‌مو کۆمه‌ڵگای جیهانیه، که تا ئیستا دژبه‌ری کراوه و له داهاتوش دا هه‌ر وا ده‌بێ.
ئیوانوف له‌و بڕوایه دایه که پێویسته، ڕێگاچاره‌یه‌کی ئاشکرا و هاوکات توندتر بۆ کۆنتڕول له به‌ر چاو بگیری.