مۆنا سالین
یەکەم ژنی سەرۆک لە مێژووی 118 ساڵەی حیزبی سۆسیال دێموکراتەکان لە سوئێد
رێکەوتی 17ی مارسی 2007 حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوئێد لە کۆنگره‌یه‌کی نائاسایی دا خاتوو مۆنا سالینی وه‌ک رێبەری ئه‌م حیزبە هه‌ڵبژارد. مۆنا سالین یەکەم ژنە که سه‌رۆکایه‌تی سۆسیال دێموکراتەکان له مێژووی 118 ساڵه‌ی ئەم حیزبە دا بە ئه‌ستۆوە دەگرێ.
یۆران پێرسۆن سەرۆکی حیزبی سۆسیال دێموکرات و سەرۆک وەزیری ئەم وڵاتە دوای شکستهێنانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارساڵی سوئێد دا، ئه‌وکاته ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و بڕیاری گرێدانی کۆنگره‌یه‌کی نائاسایی دا.
مۆنا سالین له‌ماوه‌ی ژیانی سیاسی خۆیدا چه‌ندین پۆستی وه‌رگرتووه، وه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مان و وه‌زیری هاوگونجی و چه‌ندین پۆستی تر و به‌شداری له زۆربه‌ی ڕێوڕه‌سم و چالاکیه‌کانی کوردان له وڵاتی سوئێد دا کردووه.