 چه‌واشه‌کردنی وته‌کانی به‌رێزکاک مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له لایه‌ن سایتی رێنێسانس نیوز رێنێسانس نیوز له وه‌رگێرانی وته‌کانی هاورێی به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری به بێ ئاماژه به‌و پێشه‌کیه‌ی که خاتوو سیسێل هانیۆن به‌ر له وته‌کانی به‌رێزیان نووسیوه، به شێوه‌یه‌کی هانده‌رانه و چه‌واشه‌کارانه ده‌نووسێ که مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ڵێ: پژاک ده‌بێ باشووری کوردستان به‌جێ بێڵێ. له کاتێکدا که خاتوو سێسیل هانیۆن، به‌ر له هێنانه‌وه‌ی وته‌کانی کاک مسته‌فا هیجری، پێشه‌کیه‌کی کورتی نووسیوه که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه: له خاکی عێراق، ته‌نیا پژاک نه‌گیرساوه‌ته‌وه. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی کمۆنیستی ئێران و رێکخراوی کوردستانی حیزبی کمۆنیست واته کۆمه‌ڵه‌ش له‌وێ نیشته‌جێن. ئه‌وان یه‌کتر به ئاڵه‌تی ده‌ستی ئه‌مریکا و به‌و جۆره بوون به مه‌ترسی بۆ خودموختاری له‌رزۆکی خانه‌خوێه کورده عێراقیه‌کان تاوانبار ده‌که‌ن. به‌ڵام له مه‌حکووم کردنی پژاکدا هه‌موویان هاوده‌نگن. دوای ئه‌و پێشه‌کیه‌یه که رۆژنامه‌نووس وێرای باس له دیداری خۆی له گه‌ڵ به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزب له سه‌ردانی له کۆیه ده‌نووسێ: به‌رێز مسته‌فا هیجری رێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاری پژاک به بێقازانج و بێ شوێنه‌وار لێک ده‌داته‌وه و ده‌ڵی من نازانم تا چ راده‌یه‌ک ئه‌مریکا هاوکاری ئه‌وان ده‌کات. به‌ڵام ئه‌وان خۆیان به پادشای کورده‌کان ده‌زانن. بۆ هه‌موومان باشتر وایه که ئه‌وان له جیاتی که‌ڵک وه‌رگرتن له کوردستانی عێراق، له وڵاتی خۆیاندا درێژه به خه‌باتی خۆیان بده‌ن. لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵ به پێویست ده‌زانین: یه‌که‌م: له‌و وتاره‌دا: پژاک ده‌بێ باشووری کوردستان به جێ بێڵی وته‌ی کاک مسته‌فا هیجری نیه. چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وه وته‌ی به‌رێزیان بوایه رۆژانامه‌نووس وه‌ک له رۆژنامه‌نووسیدا باوه، وته‌ی کاک مسته‌فایان له ناو گیومه دای ده‌نا. دووه‌م: له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که گۆیا کاک مسته‌فا هیجری پژاک مه‌حموم ده‌کا راست پێچه‌وانه‌که‌ی، هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه پێکرا رۆژنامه نووس ده‌ڵێ: به‌ڵام هه‌موویان له مه‌حکووم کردنی پژاک هاوده‌نگن. له راستیدا ئه‌و وته‌یه له لایه‌ن هه‌موو حیزبه‌کانه‌وه ده‌ڵێ نه‌ک له لایه‌ن کاک مسته‌فاوه. سێهه‌م: له‌و وتانه‌ی که رۆژنامه‌نووس وه‌ک قسه‌کانی به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری دێنێته‌وه وته‌کانی ئه‌و له ناو گیوومه داده‌نێت و له‌و وتانه‌ش دا نه باسێک له مه‌حکووم کردنی پژاک هه‌یه و نه‌ش ئه‌وه‌که ده‌بێ خاکی کوردستان به‌جێ بێڵی هه‌یه. ته‌نیا شتێک که هه‌یه ئه‌وه‌یه که کاک مسته‌فا لێکدانه‌وه‌ی خۆی له‌و باره‌دا وتوویه‌تی و ده‌ڵی: بۆ هوموومان باشتره که ئه‌وان به جیاتی که‌ڵک وه‌رگرتن له کوردستانی عێراق له خاکی خۆیان خه‌بات بکه‌ن. ئه‌مه‌ش راست به مه‌به‌ستی له مه‌ترسی نه‌خستنی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی عێراق دایه. به‌ڵام به‌داخه‌وه سایتی رێنێسانس نیوز فارس گوته‌نی: چو قافیه به تنگ آید، شاعر به جفنگ آید ره‌ش و سپی تێکه‌ڵ ده‌کات و ده‌ست به هه‌ڵبه‌ستنی درۆ و به شێوه‌یه‌کی نابه‌رپرسانه و دوور له ره‌وشتی رۆژنامه‌نووسیی به‌رپرس به جیاتی وته‌کانی به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری به که‌یفی خۆی ئه‌و قسانه به ناوی ئه‌ویان هه‌ڵبه‌ستووه. ئه‌مه‌ش له راستیدا شێوه‌ی کاری ته‌واوی سایته‌کانی له‌و جۆره‌یه که به جیاتی هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی و پاراستنی بێلایه‌نی و راستگۆیی ته‌نیا بۆ پشتیوانی له هه‌ندێک شکست خواردووی سیاسی روو له چه‌واشه‌کاری و وه‌شانی درۆ ده‌که‌ن. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌و مافه بۆ خۆی پارێزراو ده‌بینێ که له‌و باره‌دا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لۆمۆند و به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌نووس سیسێل هانیۆن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باس بکات تا ئه‌وان به پێی یاساکان له گه‌ڵ به‌رپرسانی سایته‌کانی چه‌واشه‌کار هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن. ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاریس 12.3.2007
|