د. کەماڵ کەرکوکی

د. كه‌مال كه‌ركوكى: پرسى به‌ ژه‌هراوى كردنى ئۆجه‌لان بۆ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رنجى خه‌ڵكانێك بۆ پرسێك رابكێشن تا كێشه‌ گرنگه‌کان!

دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند مانگى ئادار مانگى نه‌ته‌وه‌ى كورده‌ و رِوداوى گرنگ سه‌باره‌ت به‌ گه‌لى كورد له‌م مانگه‌دا كۆبۆته‌وه‌ به‌خۆشى و ناخۆشیه‌كانیه‌وه‌، وه‌ك جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ورۆز و له‌دایكبوونى بارزانى نه‌مر و رێكه‌وتنامه‌ مێژووییه‌كه‌ى 11 ى ئادار ى 1970 و راپه‌رینه‌ مێژووییه‌كه‌ى گه‌لى كوردستان و ئازادكردنى شاره‌كان و هاتنه‌وه‌ى به‌هار و گه‌شتو سه‌یرانى هاووڵاتیان ، هه‌ر له‌ومانگه‌شدا رووداوه‌ ناخۆشه‌كانى وه‌ك كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ و رێكه‌وتنى شوومى ئه‌لجه‌زائیر و كۆرِه‌وه‌ ملیۆنه‌كه‌ و چه‌ندین بۆنه‌ى دى كۆبۆته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌م مانگه‌دا كورد و كوردستانیه‌كان بیر له‌بوون و به‌سه‌ر هاتى ئه‌و رۆژه‌ مێًژووییانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌و یادیان به‌رز رِاده‌گرن، كه‌چى وه‌ك ده‌رده‌كه‌وىَ هه‌ر ساڵه‌ و به‌تایبه‌تیش له‌مانگى ئادار دا رووداوێك دروست ئه‌كرێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ى كوردستانیه‌كان له‌كاره‌ گرنگه‌كانیان و سه‌رقاڵًیان ده‌كه‌ن به‌رِوداوێكى تر وه‌كوو پارساڵ كێشه‌ى شه‌مزینان دروست كرا و ئه‌مساڵیش پرسى به‌ژه‌هراوى كردنى به‌رێز ئۆجه‌لان.

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 269 له‌ 373 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو