پزیشکی قانوونی تورکیا: ئۆجه‌لان ژه‌هرخوارد نه‌کراوه
پزیشکی قانوونی تورکیا ڕایگه‌یاند که پاش لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی له سه‌ر نموونه‌ی تاڵی مووی ئۆجه‌لان، هیچ نیشانه‌یه ک له ژه‌هرخوارد کردنی ناوبرا به‌ده‌ست نه‌هاتووه.پاش ئه‌وه‌ی که هه‌واڵی ژه‌هرخوارد کردنی عه‌بدولا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری گیراوی پ.ک.ک له لایه‌ن پارێزه‌رانیه‌وه بڵاوبۆوه، وه‌زاره‌تی دادی تورکیا گرووپێک له پزیشکانی پسپوری نارده دوڕگه‌ی ئیمڕاڵی و له ئاکامی تاقیکردنه‌وه پزیسکیه‌کان دا ڕایانگه‌یاند که هیچ چه‌شنه ژه‌هرخوارد کردن و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشیش له جه‌سته‌ی ئۆجه‌لان دا نیه. ئه‌مڕۆ نیوه‌رۆ پاش هه‌فته‌یه‌ک لێکۆڵینه‌وه پزیشکانی تورک ڕایانگه‌یاند که هیچ نیشانه‌یه‌ک که نیشان بدات، ئۆجه‌لان ده‌رمانداو کراوه، له تاقیکردنه‌وه‌کانی ئه‌وان ده رنه‌که‌وتووه و ئه‌وه له کاتێک دایه که پارێزه‌ران، پ.ک.ک و کوردان داوایی ناردنی تیمێک له پزیشکانی پسپۆری نێونه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆ بچنه ئیمراڵی و ئۆجه‌لان بپشکنن.
هه‌واڵ: مانشێت نیوز
سه‌ره‌تای باسه‌که‌م