موجاهیدینی خه‌ڵق
داواکاری گشتی عێراق: موجاهیدینی خه‌ڵق ده‌ستی له تاوانه‌کانی دژ به کورد هه‌بووه!
سه‌رۆکی دادگایی باڵایی تاوانی عێراق جه‌عفه‌ر موسه‌وی به ئاژانسی بی‌بی‌سی ڕاگه‌یاند که رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له میانه‌ی شۆڕشه‌كانی ساڵی 1991، هاوكاری سه‌دامی كردووه بۆ سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیانی شیعه و كوردی عێراقی.
سه‌رۆكی داواكاری گشتی دادگای باڵای تاوانی عێراقوێرای ئاماژه به تاوانباری هه‌ندێ له به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران ده‌ڵێ که به‌لگه‌ی سه‌لمێنه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا هه‌یه و وته‌بێژێكی ئه‌م رێكخراوه‌یه له لێدوانێكدا بۆ رۆیته‌رز قسه‌كانی جه‌عفه‌ر موسه‌وی ره‌تكردۆته‌وه.
موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران ڕێکخراوێکی چه‌کداریه که دژ به کۆماری ئیسلامی خه‌بات ده‌کات و 20 ساڵه له عێراق جێگره. ئه‌م ڕێکخراوه له پاش جه‌نگی عێراق له بنکه‌یه‌ک به ناوی ئه‌شر‌ه‌ف، چه‌ک کراون و ئێستاش وه‌کوو گرووپێکی تیرۆریستی له لایه‌ن ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپاوه ناسراون.
ئه‌م ڕێکخراوه له کاتی ڕاپه‌رینی کوردستان دا دژ به سه‌ددام، هاوڕێیی ئه‌نفاڵ و تاوانه‌کانی دژی مرۆیی سه‌ددامیان دژ به کورد کردوه. ئێران خوازیاری ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی موجاهیدانه و عێراقیش بێ مه‌یل نیه ئه‌م کاره ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له پڕاتیک دا هه‌نگاوێکی له‌م شێوه هه‌ڵنه‌گیراوه.