ئێفلاسی سیاسی
| حه‌قیقه‌ت هێنانی ئێفلاسی سیاسی بوهه‌ڵ خه‌ڵه‌تاواکان تال و ناخؤشه! |
| هه‌روه‌ک هه‌موو لاو لایەنێک ئاگادارن چه‌ندمانگ له‌وه پێش تاقمێک با ناوی تاقمی مه‌لا حەسەن رەستگار له رێکه‌وتی6/12/2006بۆ جارێکی دیکه له بەرنامه و پرێنسیپی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لایانداو ئێعلامی مەوجوودیه‌تیان کرد. ئه‌م تاقمه بۆیه‌که‌م جارله کۆنگره‌ی هه‌شته‌می حدکا دا جیابوونه‌وه و به‌ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران(رێبه‌رایه‌تی شورشگێر)که له حەقیقەت دا(رەجەوینیزمی شۆرشگێر) بوون ده‌ستیان به فەعالیەت کرد ئه‌م تاقمه ئه‌و کات تا توانیان د. قاسملوو د. شەرەفکەندی رێبه‌رانی هه‌میشه نه‌مری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌یان تاوانبارکردو قه‌سه‌و بوختانی ناره‌وایان بو هه‌ڵبه‌ستن و پەسوه‌ندی دیکتاتوریان به شه‌هیده سه‌ربه‌رزەکانمانه‌وه هه‌ڵ داواسی حەتتا به بوختانی ناره‌وا وازیان له شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمان نه‌هێناو و به بیستنی شه‌هید بوونی کاک دوکتور قاسملوو له دۆله‌ره‌قه ته‌قه‌ی خۆشیان کرد. ئه‌م تاقمه‌ی رەستگار تا رەجەویان به پشته‌وه بوو ده‌نگیان زۆر دلێر بوو به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه که رەجەوی پشتیان تێ کردن ده‌نگی دلێریان که‌س نه‌یزانی چی لێهات و به سه‌رلێشێواوی مانه‌وه. بۆ خۆده‌ربازکردن له‌م قه‌یرانه سه‌رلێشێواویه په‌نایان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هێنایه‌وه و هاتنه‌وه بۆ ناوباوەشی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران. سکرتێری ئه‌و کاتی حدکا بەرێز ماموستا عه‌بدولا حسن زاده بوو که دەبێ بلێم زۆر به داخه‌وه پێشوازی لێ کردن و ئه‌وان هاتنه‌وه ناو باوەشی حدکا. هه‌ر به هاتنه‌وه یان ده نگی نارەزایه‌تی زۆربه‌ی ئه‌ندامان به‌رز بۆوه و بگره به‌شێکی زۆری له‌ئه‌ندامان حدکایان به جێهیشت ئه‌م به‌جێ هه‌شتنه‌ی ئه‌ندامانی حدکا خۆی له خۆیدا نیشانه‌ی نارازی بوونی هاتنه‌وەی ئه‌و تاقمه بوو که ئه‌و کات له لایه‌ن ماموستا عەبدوولا حسن زادەوه به کادر و پیشمه‌رگه به‌زیوەکان له قەلەم درا بۆ چەواشه‌کردنی هێنانه‌وەی ئه‌م تاقمه. ئه‌م تاقمه‌ی رەستگار هه‌ر له سه‌رەتای هاتنه‌وه یان بۆ ناو حدکا له فیکری پێلانی ره ش وده ژ به حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون، تا ئه‌وه که 6/12/2006 ئه‌و پێلانه که چه‌ندسال بوو له ژێرپرده وه کاریان بۆ ده کرد هێنانه ناو گووراپانی جی به جی کردن،به‌لآم ئه‌م جاره یان به پێ برنامه‌یکی دارێژراوئه‌م حرکه‌تیان کرد و دروست هاتن بۆئه‌وی خه‌لکی کوردستان چاواشه بکه‌ن و خه‌لک پێ یان نه لێن نه یارانی کۆنگره ی هه‌شته‌م( لادره کانی دورانی د،قاسملوو) له که‌سیک به ناوی ماموستا عبدالا حسن زاده سکرتیری پێشووی حیزب که به دوای وه رگرتنه‌وه ی کورسیه‌که‌ی له کۆنگره ی سێزده هه‌می حدکا‌و نه‌مانی ده سلاتئ یه‌که‌م له حیزب دا تۆوشی نه خۆشی سکرتیری به‌بوو،و به ێزافه‌ی چه‌ند کادر و پیشمه‌رگه‌ی حدکا که‌بۆ جاریکی دیکه رآی متمانه ی کۆنگره ی سیزده ێان پێ نه‌درایه‌وه که‌لکیان وه رگرت دیارا که ئه‌م چه‌ند کادر و پیشمه‌رگه حزبایه‌تیان به مه‌سئوولێه‌ته‌وه قبووڵ بوو؟ تاقمه‌که‌ی ملا حسن رستگار هه‌ر له سه‌ره تای روستنێان له حیزب دووچاری سه‌ر لێ شیواویکی سیاسی قووڵ بوون که به ناوی کوردستانی بوونه‌وه پارویان هه‌لگه‌رتهه‌ر له سه‌ره تای هه‌ل گرتنی ئه‌م پارووه بۆیان درکه‌وه وت که ئه‌م پارووه :پارووی تاقمیکی چه‌ند که‌سی وه ک ئه‌وان نێه هیواش هیواش لێ پاشکه‌ز بوونه‌وه و پروسه‌ی نوێ گرایان هه‌ێنایه گۆرێ باشه بۆ له ماوه ی 11 سال ده سه لآتی ئه‌م تاقمه باسیک له نوێ گراێ نه بوو؟ بۆ ئه‌و کات ماموستا سکرتیری حیزب بوو بۆ هه‌ر که‌سیک باسی نوێگرای کردبا له ده ست ماموستا قۆوتاری ده بوو یان هه‌زاران تۆهمه‌تی سه‌ر به لاێه‌نه کانی کۆماری ئێسلامی به‌ر ده که‌ووت یان له ئاکامدا زیندانی دکرا و پاشان له حیزب وه درێانده نا؛یان نوێ گرای به هێنانه خوواره وی وێنه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه کانمان د،قاسملوو و د.شه‌ره فکندی له مه قه ره کان ده زانن؟ ماموستا خۆوت وه ته نی تاقمه‌که‌ی علی جوانمردی ئه‌و کات که جنابت سکرتیر بوویت باسی نوێ گرایان کرد که جنابیت دوای هه‌زاران سوکایتی کردن پێیان و زێندانی کردنیان له حدکات وده رنان و به تاوانی نوێ گرای کارتی مه‌حرومێت له حدکات پێ دان؟ ئێستاش سیاسه‌تی تاقمی مه‌لا حسن رستگار بۆ نوێ گرای له که‌مپکانی حدکا به شیووه ێکی زۆرشارستانیانه‌ی ئه‌م سه‌رده مه که بریتی یه له جنێوفرۆشته‌ن و شه‌رداپساندن به کادر و پیشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیاده ده کرێت و بلآو کردنه‌وه ی سیاسه‌تی مه‌زڵوومانه و ئێفلاس هێناوی تاقمی ملا رستگارله سه‌ر سایته‌کان بۆ خۆوناساندن به خه‌لک به‌شێۆویک به‌ر چاوو ده که‌وێت، چه‌ند رۆژله‌وه پێش هه‌ر به دوای گه‌رانه‌وی به‌رێزکاک مسته‌فا هیجری درێژه د ه رێ راسته قینه‌ی رێگای شه‌هیده سه‌ربه‌رزکانمان د،قاسملوو و د، شه‌رفکنده ی له ئو‌وروپا گه‌راێه‌وه تاقمه‌کی رستگار بۆ به‌خێرهاتنه‌وه ی کاک مسته‌فا له که‌مپکانی حدکا ده ستیان به جنێو‌و دان و شه‌ر فه‌روشتن کردوه و تا تووانیویانه جنێوویانداوه ته‌نانه‌ت ته‌قه‌ی هه‌وایشێان به سه‌رژن و مندالی کادر و پیشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دا کردوه و بۆ چاواشکاری ئه‌م پێلانه دژ به حیزبه خۆشه‌ویسته‌که‌ی خه‌ڵک و ناساندنی خۆیان له ناو په‌روپاکه‌کانیاندا توهمه‌ته‌که‌یان خستووته پال گه‌رانه‌وه ی سکرتێری رآی متمانه پێ دراوی کۆنگره ی سێزدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به‌لام ئه‌م تووهمه‌تانه هه‌رئه‌و تووهمه‌تانه‌ن که له کاتی خۆویدا بۆ د. قاسملوو و د. شه‌رفکندی‌یان هه‌ڵبه‌ست بوون؛ به‌لام خه‌ڵک ئه‌وه ی باش ده زانی که رێبه‌رانی شه‌هیدی ئێمه د. قاسملوو و د. شه‌رفکندی هیچ کات شه‌رخوواز و دژ به کورد نه‌بوون تا ئه‌م رێبه‌ره هه‌ڵبژاردراوه ی کنگره ی سێزدەهه‌می حدکا شه‌رخواز و دژ به کورد بێت، ئێوه ئه‌وکاتی ئێفلاسی سیاسیتان هێنا که بۆ هێنانه خوواری وێنه‌ی شه‌هیده کانمان قاسملوو و شەرفکندی هه‌ر دووک لاقتان له تاکیک پێڵاو نابوو و فه‌رمووتان ئێره جام‌خانه نیه؛ ئێوه ئه‌و کاتی ئێفلاسی سیاسیتان هێنا که به وێنه‌ی شه‌هیده کان معامه‌لاتی سیاسی ده که‌ن، ئێوه ئه‌وکاته ئێفلاسی سیاسیتان هێنا که به له دەست دانی کورسیەکانتان ئینشعابی کۆنگره ی هه‌شته‌م و بۆجاری دووهه‌م پێکهێنایه‌وه. ئایا ئه‌مانه ئێفلاسی سیاسی نین؟ نووسینی/زانا |