په‌یکه‌ری ئێلکترۆنی
هونه‌رمه‌ندێک په‌یکه‌ری ئێلکترۆنی درووست ده‌کا
پاش ئه‌وه‌ی ئی پود ماکنتۆش له بوارێکی موزیکی کلتووری میللی ناوی تۆمارکرا، له داهێنانێکی نوێی هونه‌ری له بواری موزیک‌دا، هونه‌رمه‌ندێکی لاو چه‌ند په‌ێکه‌رێکی تایبه‌تی که له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی موزیکی ئی پۆد رێکخستووه داهێناوه.
پاش ئه‌وه‌ی ئی پود ماکنتۆش له بوارێکی موزیکی کلتووری میللی ناوی تۆمارکرا، له داهێنانێکی نوێی هونه‌ری له بواری موزیک‌دا، هونه‌رمه‌ندێکی لاو چه‌ند په‌ێکه‌رێکی تایبه‌تی که له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی موزیکی ئی پۆد رێکخستووه داهێناوه.له شاری نیۆیۆرک له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا، نمایشێکی نوێی هونه‌ری ئیلکترۆنی، هونه‌رمه‌ندێکی لاو، چه‌ند په‌یکه‌رێکی ئیلکترۆنی له گه‌ڵ موزیکی ئی پۆد دا رێکخست. دیزنی، ناوه راستیه‌که‌ی له چه‌ند پیتێکی حونجه نه‌کراو پێکهاتوه، که ئه‌و په‌یکه‌ره ئیلکترۆنیانه‌ی داهێناون، له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: هه‌رچی که‌رسه‌ته‌ی پلاستیک وئه‌له‌منیۆم وشووشه‌ی فڕێدراوی ماڵانه سوودم بۆ ئه‌م کاره هونه‌ریه لێ وه‌رگرتوه.
دیزنی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: رێکخستنی ئه‌م په‌یکه‌ره ئیلکترۆنیانه له‌گه‌ڵ موزیکی ئی پود، کلتوورێکی نوێ ومۆدیرنه وتا ئێستا 7 کاری هونه‌رێم فرۆشتوه. خه‌ڵکی ئاماده بوو له‌و نمایشه دا، له نێوان سه‌رسورمان وپێکه‌نین وداهێنان، کاره هونه‌ریه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان هه‌ڵسه‌نگاند.
Nûçeyên Tishk TV