بەیاننامە
سیاسه‌تى شه‌رِ فرۆشى به مه‌به‌ستى خۆناساندن, ئیفلاسى سیاسیه |
| تاقمى كاك حه‌سه‌نى ره‌ستگار، دواى راگه‌یاندنى جیابوونه‌وه‌كه‌یان له حیزبى دیَموكرات، له جیاتى تیَكۆشانء دارِشتنى به‌رنامه‌ى نوىَ! به دژى كۆمارى ئیسلامى به مه‌به‌ستى ناساندنى خۆیان به كۆمه‌لاَنى خه‌ڵكى كوردستان، ریگاى شه‌رِفرۆشى به پیَشمه‌رگه‌كانى حیزبى دیَموكراتیان هه‌ڵبژاردووه. كه‌سانى سه‌ر به لایه‌نى ئه‌و تاقمه به پیَى ئه‌و سیاسه‌ته جاریَكى دیكه رۆژانى جومعه‌و شه‌ممه (11و12ى ره‌شه‌ممه) له بنكه‌كانى حیزب له دیَگه‌ڵه‌و جیَژنیكان دواى به‌هانه پىَ گرتنء ته‌نانه‌ت ته‌قه كردن به سه‌ر پیَشمه‌رگه‌كاندا بوونه هۆى شه‌رِو پیَكدادانء، به دواى ئه‌وه‌دا به خیَرایى وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌لیَكى زیَرینیان بۆ ره‌خسابىَ جاریَكى دیكه له سه‌ر راگه‌یه‌نه گشتىیهكان ده‌ستیان به هاتء هاوارو مڤلوم نمایى كرد‌و بازارِى خۆیان پىَ گه‌رم كرد. جیَگاى سه‌رنجه كه زیاتر له دوو مانگه بۆ دوور خستنه‌وه‌ى شویَنى نیشته‌جىَ بوونى بنه‌ماڵه‌و كارى ئه‌وان له حیزبى دیَموكرات، له لایه‌ن نویَنه‌رانى حكوومه‌تى هه‌ریَمه‌وه جیَگایان بۆ دیارى كراوه، به‌لاَم هه‌موو رۆژىَ به به‌هانه‌یه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌یان وه‌دره‌نگى ده‌خه‌نء تا ئیَستاش ملیان نه‌داوه بۆ به‌جىَ هیَشتنى شویَنه‌كانیان، ئه‌وه‌یش له به‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌زانن دوور كه‌وتنه‌وه‌یان« مه‌یدانى شه‌رِفرۆشىء له ئاكامدا ته‌بلیغاته‌كانیان به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه. ئیَمه خه‌ڵكى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تى ته‌واو له‌و پیَوه‌ندىیه‌دا هه‌ڵسءكه‌وت ده‌كاو، ئه‌گه‌ر تا ئیَستا ولاَمى شه‌رِفرۆشىیه‌كانى ئه‌م تاقمه‌ى داباوه له‌وانه‌بوو رووداوى چاوه‌رِوان نه‌كراوى لىَ كه‌وتباوه. بۆ به‌رگرى له‌و چه‌شنه رووداوانه‌و، نه‌هیَشتنى به‌هانه به ده‌ست تاقمى مه‌لا حه‌سه‌نه‌وه، داوا ده‌كه‌ین حكوومه‌تى هه‌ریَم جیددىترو به‌رپرسانه‌تر ئیقدام بكه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و جه‌ماعه‌ته. حیزبى دێموكراتى كوردستانى ئیَران سكرتاریا |