ڕایس و ناو هێنانی "کوردستان"
ڕایس: په‌كه‌كه گروپێكی تیرۆریستین كه له سنووره‌كانی نێوان توركیا و كوردستان چالاكیه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن!
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕوونیكرده‌وه كه ئه‌و قسانه‌ی كۆنده‌لیزا ڕایس به‌و مانایه نه‌بووه كه ناوی كوردستان بهێنێت كه هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له توركیا نایه‌وه، هه‌ندێك وا لێی تێگه‌یشتوون.
وه‌زاره‌تی ناوبراو ڕوونیكرده‌وه كه مه‌به‌ستی ڕایس ته‌نیا ئه‌وه بووه كه باس له جوگرافیای ناوچه‌كه بكات كه له نێوان سنووره‌كانی عێراق و توركیادایه.
هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وپێش كۆنده‌لیزا ڕایس له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا وتارێكی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشكه‌ش كرد و له وه‌ڵامی یه‌كێك له پرسیاره‌كاندا،ڕایس له‌باره‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه، گوتی: په‌كه‌كه گروپێكی تیرۆریستین كه له سنووره‌كانی نێوان توركیا و كوردستان چالاكیه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن،
به‌ڵام چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو شۆن مه‌ككۆرماك وته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕایس، وته‌بێژ ناوبراو ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به هه‌موو توانایه‌كی پاڵپشتی له عێراقی یه‌كگرتوو ده‌كات هه‌روه‌ها مه‌ككۆرماك ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه عێراق پێكهاتووه له چه‌ند حكومه‌تێكی هه‌رێمی و حكومه‌تی باكوور خۆیان به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوده‌به‌ن و هه‌موو ئه‌نجومه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان به‌شێكن له سیسته‌می فیدڕاڵی له عێراق.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه ئایا ڕایس مه‌به‌ستی له‌و ناوچه‌یه بوو كه له نێوان سنووری عێراق و توركیادایه، مه‌ككۆرماك له وه‌ڵامدا گوتی : به‌ڵێ، سنووره‌كانی نێوان عێراق و توركیایه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌مان مه‌سه‌له، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاند كه پێناسه‌كردنی هه‌رێمه‌كه له لایه‌ن ڕایسه‌وه هه‌ڵه بووه و توركیا په‌یامی تایبه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌گه‌یه‌نێته به‌رپرسانی ئه‌مریكا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی زه‌مان-ی توركی