کەنعان ئەڤرەن
سه‌رۆكی پێشووی توركیا: كه‌س ناتوانێ ڕێگه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بگرێت
ڕۆژنامه‌ی حورِییه‌ت: سه‌رۆك كۆماری پێشووتری توركیا كه‌نان ئه‌ڤره‌ن ،ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان دوواوه و له نێوه‌ندی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانی توركیادا ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆك هه‌رای ناوه‌ته‌وه.
ئه‌ڤره‌ن له‌و لێدوانه‌یدا كه له ڕۆژانی 28\2 و 1\3دا له هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی سه‌باح و حورِییه‌ت بلاًَو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵی : چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌نان ئه‌ڤره‌ن، حه‌وته‌مین سه‌رۆكی توركیا، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كورد و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه گوتی: ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردی هه‌یه، هێرشی سه‌ربازیش بۆ سه‌ر كه‌ركوك كارێكی هه‌ڵه‌یه.
كه‌نان له درێژه‌دا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئێمه تا به‌یانیش بڵێین نه‌خێر بۆ هه‌رێمێكی كوردی، ئه‌وا هیچ سوودێكی نییه، چونكه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ هه‌رێمێكی كوردی دامه‌زراوه. كورده‌كان ده‌ڵێن ئێمه سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نین، له‌وانه‌شه ڕاینه‌گه‌یه‌نین، به‌ڵام بۆچی ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر هه‌مان مافی ئێستایان هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ وه‌ك برا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌یه كه‌ركوك گوتی: ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ربازی بكه‌ینه سه‌ر كه‌ركوك، ئه‌وا هه‌موو دنیا ده‌بێته دوژمانمان، ڕاسته ئێمه مافمان له كه‌ركوك هه‌یه و ده‌بێ به‌رگریشی لێ بكه‌ین، به‌ڵام نه‌ك به شێوه‌ی هێرشی سه‌ربازی.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ڕایگه‌یاند كه هیچ ناڕه‌زاییه‌كی نییه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی نوێنه‌ری له په‌رله‌ماندا هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر نه‌توانن بچنه نێو په‌رله‌مانه‌وه، بۆچی پارتیان دامه‌زراندووه؟
به ڕای ئه‌ڤره‌ن ئه‌وه ڕه‌وشه‌كه هێور ده‌كاته‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی محه‌مه‌د یورتسه‌ڤه‌ن وه‌ك هه‌واڵی سه‌ره‌كی و له‌سه‌ره‌وه‌ی مانشێته‌كانی ڕۆژنامه‌كانی توركیا دوێنێ بلاَو بووه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه ئه‌ڤره‌ن ده‌رباره‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی گوتوویه‌تی: توركیاش ده‌بێ ببێته ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی و له هه‌شت هه‌رێم پێك بێت، وه‌ك له هه‌واڵێكی دوێنێی سایتی كوردستان تی ڤیشدا هاتووه، سه‌باره‌ت به‌م لێدوانانه ده‌سه‌لاَتدارنی توركیا لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ڤره‌ن ده‌ست پێكردووه، هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه كه محه‌مه‌د یورتسه‌ڤه‌ن داواكاری گشتیی شاری موغڵه‌ی هه‌رێمی ئیجه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ده‌سه‌لاَتدارانی تورك به هۆی ئه‌و لێدوانانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ڤره‌ن ده‌ست پێكردووه، ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه نێوبراو تاوانباره، ئه‌وا ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ریی توركیا ده‌سه‌لاَتی خۆیان ده‌رهه‌ق به ئه‌ڤره‌ن جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا كه‌نان ئه‌ڤره‌ن گوتی: له كاتی سه‌رۆكایه‌تیمدا ئه‌گه‌ر له توركیادا 8 هه‌رێم پێكهاتبا، ئه‌وا ناوچه‌كانی دیكه‌ش پێیه‌وه ده‌به‌سترانه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كان زۆر ساناتر ده‌بوون. 20 یانیش 50 ساڵی تر ڕه‌نگه ویلایه‌ته‌كان ببنه فیدراسیۆن. له ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نساش نموونه‌ی ئه‌وه هه‌یه. قسه‌كانم به نیوه‌چڵی نووسران، من له ڕاستیدا گوتم با ویلایه‌ت پێك بهێنرێت، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك فیدراسیۆن نووسیان. وه‌ك سه‌رۆكی پێشوو ویستم ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌ر كه‌س ئه‌وه ده‌ڵێت، به‌ڵام غیره‌تی ئه‌وه‌ی نییه بیخاته نێو باسه‌وه. من ئه‌و غیره‌ته‌م كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د یاشار ئاڵتون ئۆز، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: به‌پێی مادده‌ی 305 و 329ی یاسای توركیا، كه‌نان ئه‌ڤره‌ن به تاوانبار ده‌ناسرێت، به‌پێی هه‌ر یه‌ك له‌و ماددانه، واتا سووكایه‌تی كردن به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئاشكراكردنی شته شاراوه‌كان، ڕه‌نگه بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان 15 ساڵ حوكمی زیندانی بۆ ده‌ربچێت.