وه‌ڵامی میرانی به سه‌فه‌وی
هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری‌و به‌پێی توانایی‌یه‌كانمان به‌رگری له خاكی كوردستان‌و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دێموكراتی كوردستان، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی‌دا له‌ته‌ك كاناڵی ئاسمانیی ئه‌لعه‌ره‌بیه له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی، فه‌رماندی سپای پاسدارانی رێژیم له هه‌رێمی كوردستان، وتی: هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری‌و به‌پێی توانایی‌یه‌كانمان به‌رگری له خاكی كوردستان‌و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌و چه‌كداره كوردانه‌ی كه ئێران هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌ده‌كا، تا دوێنێ له‌نێو خاكی |
|
ئێران دا بوون‌و حكوومه‌تی ئێرانیش داڵده‌ی دابوون، چوونكه ئه‌وان سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان بوون، به‌ڵام ئێستا بوونه‌ته دوژمنی ئێران‌و ره‌نگه ئێران له‌ته‌ك توركیه‌دا بۆ لێدانی ئه‌و چه‌كدارانه رێك كه‌وتبێ. | |
